پرسیار : ئایا دروستە سەگ بکوژیت بە دەرمان یان ژەھر ئەگەر مریشک و شتی تر بخوات ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سەگ دوو جۆرن :
یەکەم : جۆرێکی سەگ ھەیە سونەتە بیکوژیت ، وەک سەگی ڕەش چونکە شەیتانە ، یان سەگی دڕندە چونکە زیانی ھەیە .
دووەم : سەگی تر ھەیە دڕندە نییە و ڕەش نییە ، ئەمەیان نابێت بیکوژیت .
سەگ ئەگەر مریشک یان شتی تر بخوات ئەگەر بە دەرکردن و ترساند سوودی نەبوو دروستە بیکوژیت بە سیلاح یان ژەھر یان دەرمان ، بەڵام بۆ ژەھر دەبێت ئاگادار بێت ئاژەڵی تر نەبێتە قوربانی لەگەڵ سەگ .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت بە کوشتنی پشیلە بە ژەهر کە کۆتر دەخوات دەفەرمووێت : (( ئەو پشیلەی هێرش دەکاتە سەر کۆتر دروستە بیانکوژیت یان بە چەک یان بە ژەهر ، بەلام دەبێت ئاگادار بیت لە ژەهر ئاژەلی تر نەیخوات و بمرێت ، بەلکو دەبێت ئەو ژەهره لە شوێنێک دابنرێت تەنها پشیلە بخوات ، ئەگەر پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ڕێگەی دابێت بۆ کوشتنی مرۆڤێک ئەگەر هێرش بکات سەرت لەبەر ماڵ یان نەفس ، وە لانەچێت ئیلا بە کوشتن نەبێت ، ئەی چی دەلێی بۆ ئاژەل کە حورمەتی مرۆڤ گەورەترە لە هی ئاژەڵ . )) نور علی الدرب .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر پشیلەکان یان سەگەکان مرۆڤ ئازار بدەن ، وەک سەگی دڕندە ئەوە دەکوژرێن ، ھەروەک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " خمس من الدواب كلهن فواسق يقتلن في الحل والحرم : الغراب ، والحدأة ، والفأرة ، والحية ، والكلب العقور " سەگی دڕندە دەکوژرێت لە حەڕەم و دەرەوەی حەڕام ، بەم شێوەیە ئەو پشیلەی مریشک دەخوات یان کۆتر دەخوات ، ئەگەر دەرکردن سوودی نەبێت ھەر بگەڕێتەوە و مریشک بخوات و مرۆڤ ئازار بدات ئەوە دەکوژرێت ، بەڵام ئەگەر بە دوورخستنەوە و ترساندن بڕوات نابێت بیکوژیت ، ... )) نور علی الدرب .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net