سەردێری پرسیار:حوکمی دەست نوێژ ھەلگرتن بۆ نوێژ لە کاتی ئیستحازە ؟

بەرواری دانان :2018-10-01 کۆدی پرسیار:125

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئافرەت کاتێک تووشی الاستحاضة دەبێت واجبە دەست نوێژ هەلبگرێت بۆ هەموو نوێژێک ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا زانایان دەلێن ئافرەت دەبێت بزانێت سێ خوێنی لێی دەردەچێت کە ئەمانەن :

(١) نفاس : خوێنێکە لە ئافرەت دەردەچێت دوای مناڵ بوون یان پێش مناڵ بوون بە ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ بەلام دەبێت ئازاری لەگەل بێت .

(٢) حیض : خوێنێکە بەزۆری هەموو مانگێک ئافرەت تووشی دەبێت .

(٣) الاستحاضة : خوێنێکە نەخۆشییە ئافرەت تووشی دەبێت .

جیاوازی لە نێوان حیض و الاستحاضة :

یەکەم : خوێنی حیض خوێنێکی لینجە ، بەلام خوێنی الاستحاضة خوێنێکی ڕوونە .

دووەم : خوێنی حیض بۆنی ناخۆشە ، بەلام خوێنی الاستحاضة بۆنی ناخۆش نییە .

سێیەم : خوێنی حیض کاتێک دەردەچێت خۆی لێک نادات ، بەلام خوێنی الاستحاضة خۆی لێک دەدات " وەک کوشتەوەی ئاژەل کاتێک خوێنی لێ دەردەچێت خوێنی خۆی لێک دەدات "

جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە دەست نوێژ هەلگرتن بۆ خوێنی الاستحاضه ، سێ وتە هەیە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن واجبە دەست نوێژ هەلبگرێت بۆ کاتی هەموو نوێژەکانی واجب ، وە دەتوانێت بەو دەست نوێژە چەند ویستی لێ بێت نوێژی واجب و سونەت بکات هەتا کاتی نوێژێکی تر دێت ، بەلگەیە :

(۱) فەرموودەی عائشە هاتووە دەفەرمووێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفرمووێت : (( ثم توضئي لكل صلاة )) رواە البخاری ( ۲۲۷) ، واتە : پاشان دەست نوێژ هەلبگرە بۆ هەموو نوێژێک .

(( لکل صلاة )) واتە : مەبەست پێی کاتی نوێژە ، چونکە وشەی صلاة بەکارهاتووە لەم فەرموودەیە مەبەست پێی کاتی نوێژە ، نموونە : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فٲیما رجل من ٲمتی ٲدرکتە الصلاة فلیصل )) واتە : هەر پیاوێک لە ئومەتی من کاتی نوێژی بەسەرداهات با نوێژ بکات .

(( ٲدرکە الصلاة )) ٲی : ٲدرکە وقت الصلاة ، واتە : کاتی نوێژی بەسەر داهات .

دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن واجبە دەست نوێژ هەلبگرێت بۆ هەموو نوێژێکی واجب ، جا ئەو نوێژە هی ئەو کاتە بێت کە کاتی هاتووە یان نوێژ قەزاکردنەوە بێت ، بەلام بۆ نوێژی سونەت دەتوانیت چەند نوێژ بکەیت بەو دەست نوێژە ، کە ئەمە وتەی شافعی یە ، بەلگە :

(۱) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( و توضئي لكل صلاة )) واتە : دەست نوێژ هەلبگرە بۆ هەموو نوێژێک ، لەم فەرموودەیە مەبەست پێی نوێژی واجبە نەک سونەت .

سێیەم // هەندێک زانا دەلێن واجب نییە دەست نوێژ هەلبگریت بەلکو سونەتە ، کە ئەمە وتەی مالک ، ربیعە ابن ابی عبدالرحمان ، عکرمەیە ، بەلگە :

(۱) خوێنی الاستحاضة له هەلوەشێنەرەکانی دەست نوێژ نییە بەلکو نەخۆشییە ، وە بە دەست نوێژ هەلگرتن بێ دەست نوێژ لا ناچێت ، کەواتە دەست نوێژ هەلگرتن سونەتە نەک واجب .

(۲) هەروەها الاستحاضة چەند جار دووبارە بۆتەوە لەسەردەمی پێغەمبەر سەلامی خوای بێت ، ئەگەر دەست نوێژ واجب بوایا بێ دەنگ نەدەبوو فەرمانی دەکرد بە زۆربەیان و وە چەند فەرموودەی ڕاست نقل دەکران وەک خۆ شۆردن .

وتەی سێیەم بەهێزە بەلام وتەی ڕاست و باشتر ئەوەیە کە دەست نوێژ بگرێت بۆ کاتی هەموو نوێژێکی واجب ، واتە دەبێت کاتی نوێژی واجب بێت بانگ بدرێت ئەو کات دەست نوێژ دەگریت ، بەلام پێش دەست نوێژ دەبێت شوێنی خوێن بشوات و پاشان خۆی ببەستێت بە پارچە پەڕۆکێک یان هەر شتێکی تر .

هەروەها وتەی دووەم ڕاست نییە کە جیاوازی دەخاتە نێوان نوێژی سونەت و واجب ، چونکە فەرموودەکە گشتییە نوێژی واجب وسونەت دەگرێتەوە ، وە ئەسل وایە نوێژی سونەت واجب بۆ دەست نوێژ وەک یەک وان .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام