پرسیار : ئایا تاوان ھۆکارە بۆ بوومەلەرزە و نەمانی بەرەکەت ؟
وەڵام : ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تاوان دەبێتە مایەی دروست بوونی چەندین کارەساتی بومەلەرزە و ڕۆچوونی زەوی و نەمانی پیت و بەرەکەتی زەوی کە وەکو تۆڵەیەکی خوای گەورە ڕوودەدەن .
وە کاتێک پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت لەگەڵ چەند ھاوەڵێکیدا بەلای شوێنەوار و پاشماوەی گەڵی " ثمود " تێپەڕێن ڕێگری کرد لە ھاوەڵانی کە لەو شوێنە لابدەن ، یاخود ئاو بخۆنەوە ، تەنانەت نەیھێشت وشترەکانیش ئاوی لێ بخۆنەوە لەبەر کاریگەری ئەو تاوان و یاخی بوونەیان کە خوا تۆڵەی لێ کردنەوە ، کە کاریگەری لەسەر بەرەکەت و بەپیتی ئەو شوێنە کردبوو ، تەنانەت لە ئاوەکەشیان .
وە ئیمام ئەحمەد لە " مسند " دا لە میانەی فەرموودەیەکدا دەڵێت : (( لە مۆزەخانەی بنی أمیە دا دەنکە گەنمێکی گەورە ھەبوو ، کە لە گەورەید ھێندەی ناوکە خورمایەک بووە ، وە لە پارچە شتێک نووسرا بوو لە تەنیشتیەوە کە ئەم دەنکە گەنمە لەسەردەمی دادپەروەریدا ڕوواوە . ))
ھەروەھا کۆمەڵێک لە پیاوە بەتەمەنەکانی بیابانیش پێیان ڕاگەیاندووم ، کە پێشتر بەرووبومی کشتوکاڵ و میوەجات زۆر لە قەبارەی ئێستا گەورەتر بووە .
وە زۆرێک لەم بەڵایانە کە بەسەر ژیاندا ھاتووە ، لەبەر ئەنجامی تاوانکاریدا ڕوویان داوە . )) الداء والدواء .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net