سەردێری پرسیار:ئایا دروستە کەسێک خۆشۆردنی لەشگرانی و حەیزی لەسەر بێت نییەتی یەک شۆردنی بھینێت ، ئایا خۆشۆردنی دروستە ؟

بەرواری دانان :2019-06-19 کۆدی پرسیار:1244

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە کەسێک خۆشۆردنی لەشگرانی و حەیزی لەسەر بێت نییەتی یەک شۆردنی بھینێت ، ئایا خۆشۆردنی دروستە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھەر کەسێک خۆشۆردنی لەشگرانی و حەیزی لەسەر بێت ، یەک شۆردن بکات بۆ ھەردووکیان دروستە ، ئەگەر خۆی بشوات نییەتی یەکێکیانی ھەبێت دروستە ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر دوو شۆردن واجب پێکەوە کۆببنەوە ، وەک خۆشۆردنی حەیز و لەشگرانی ، یان داخلی بوونی زەکەر بەناو فەرج دا و ھاتنە خوارەوەی مەنی ، نییەتی ھەردووکیانی ھەبێت دروستە ، ئەمە وتەی زۆر لە زانایانە ، لەوانە أبو الزناد و ربيعة و مالك و الشافعي و إسحاق و أصحاب الرأی یە .

نقل کراوە لە حەسەن و نەخەعی سەبارەت بە حائض و لەشگران دەڵێن دەبێت دوو شۆردن دەربکات . )) " المغني " (1/253) .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر خۆشۆردنی لەشگرانی و حەیز لەسەر کەسێک بێت ، نییەتی یەکێکیانی ھەبێت بۆ خۆشۆردن ، ئەوە خۆشۆردنی دروستە و ھەردوو خۆشۆردن ھاتۆنەتە دی بێ ئەوەی جیاوازی ھەبێت لەنێوان زانایان . )) " المجموع " (1/327) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام