سەردێری پرسیار:ئایا بۆ خۆشۆردنی حەیز واجبە ئافرەت قژی بکاتەوە ؟

بەرواری دانان :2019-06-17 کۆدی پرسیار:1241

پرسیار:

پرسیار : ئایا بۆ خۆشۆردنی حەیز واجبە ئافرەت قژی بکاتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون واجب نییە قژی بکاتەوە بۆ خۆشۆردنی حەیز ، کە ئەمە وتەی مالکی و شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی حەنابلە ، بەڵگە :

(١) وَعَنْ أُمِّ سَلَمَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ : قُلْتُ : يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنِّي امْرَأَةٌ أَشُدُّ شَعَرَ رَأْسِي ، أَفَأَنْقُضُهُ لِغُسْلِ الْجَنَابَةِ ، وَفِي رِوَايَةٍ : وَالْحَيْضَةِ قَالَ : (( لا ، إِنَّمَا يَكْفِيكِ أَنْ تَحْثِي عَلَى رَأْسِكِ ثَلاثَ حَثَيَاتٍ )) رَوَاهُ مُسْلِمٌ.

واتە : لە ئوم سەلەمە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : گوتم : ئەی نێردراوی خوا من ئافرەتێکم پەلکەکانم توند شەتەک دەدەم ، جا بیکەمەوە بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی ؟ ڕیوایەت ھاتووە : بۆ خۆشۆرد حەیز ؟ فەرمووی : (( نەخێر ، تەنیا ئەوەندەت بەسە کە سێ مشت ئاو بکەیت بەسەر سەرتا )) .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دەبێتە قژی بکاتەوە ، کە ئەمە وتەی بەناوبانگی حەنابلەیە و وتەی ظاهري و ھەندێکی مالکی و ابن قیمە ، بەڵگە :

(١) فەرموودەی عائیشە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی فەرمووی : (( انقضي رأسك وامتشطي )) أخرجه البخاري (٣١٦) ، ومسلم (١٢١١) .

ڕیوایەتی ابن ماجە دەفەرمووێت : (( انقضي رأسك واغتسلي )) سنن ابن ماجه (٢١٠/١) .

شيخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت بە گومانە لە لفظی : (( واغتسلي )) ، لەبەر ئەوە فەرموودکە بخاری و مسلیمە ئەمەی تێدا نییە .

ئەم فەرموودەیە باسی خۆشۆرد دەکات بۆ ئیحرام ، ئەگەر چی فەرمانی کردووە بە کردنەوەی قژ و خۆشۆردن ، ئەوە نابێتە بەڵگە ، چونکە ئەم خۆشۆردنە لە کاتی حەیز بووە ، نەک خۆشۆردنی پاک بوونەوە بێت لەحەیز ، چونکە عائیشە دەفەرمووێت : أدركني يوم العرفة وأنا حائض ، فشكوت ذالك إلى النبي صلى الله عليه وسلم ، فقال : (( دعي عمرتك وانقضي رأسك وامتشطي )) ، ئەگەر جێگیر بووبێت ئەوە مەبەست پێی سونەتە قژت بکەیتەوە نەک واجبە .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مەزھەبی ئێمە و مەزھەبی زۆربەی زانایان ئەوەیە قژی بەستراوی " واتە : کەزی " شۆردراو ، ئەگەر ئاو گەیشتە ھەموو قژی سەرەوە و ناوەوە بێ ئەوەی بکاتەوە دروستە ، ئەگەر ئاو پێی نەگات ئیلا بە کردنەوەی نەبێت ، ئەو کات دەبێت بکرێتەوە ، فەرموودەی ئوم سەلەمە باسی ئەو حالەتەیە ئەگەر ئاو بگات بە ھەموو قژی بێ کردنەوە ، چونکە ئاو پێ گەیشتن واجبە ، لە نەخەعی نقل کراوە واجبە قژ بکرێتەوە بۆ لەشگرانی و حەیز ، حەسەن و طاوس بۆ ئەوە چوون واجب بکرێتەوە بۆ خۆشۆردنی حەیز بێجگە لە لەشگرانی ، بەڵگەی ئێمە فەرموودەی ئوم و سەلەمەیە . )) شرح صحیح مسلم .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام