سەردێری پرسیار:حوکمی حەج کردن بە ماڵی حەڕام ؟

بەرواری دانان :2019-06-13 کۆدی پرسیار:1233

پرسیار:

پرسیار : حوکمی حەج کردن بە ماڵی حەڕام ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن واجبە ئەو کەسەی حەج دەکات ماڵی حەڵاڵ بێت ، ترسی ئەوە ھەیە خوای گەورە حەجی لێ وەرنەگرێت ، لەبەر فەرموودەی پێغەمەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( إِنَّ اللَّهَ طَيِّبٌ لا يَقْبَلُ إِلا طَيِّبًا ) رواه مسلم (1015) .

زۆربەی زانایان دەڵێن حەج کردن بە ماڵی حەڕام حەجی واجبی لەسەر لادەچێت و حەجی دروستە ، بەڵام حەجەکەی حەجێکی تەواو نییە ، واتە پاداشتی تەواو بۆی نییە .

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر حەجی کرد بە ماڵی حەڕام تاوانبار دەبێت و حەجەکەی دروستە ، ئەمە وتەی زۆربەی فوقەھاکان . )) المجموع (7/62) .

لە الموسوعة الفقهية باس کراوە : (( ئەگەر حەج بکات بە ماڵێک گومانی تێدایە ، یان ماڵێک دەستی بەسەردا گرتووە ، ئەوە حەجی دروستە بەڵام تاوانبارە و حەجەکەی کامل نییە ، ئەمە وتەت شافعی و مالک و ئەبو حەنیفە و زۆربەی زانایانی پێشین و دواینەکان ، ئیمام ئەحمەد دەڵێت : حەجی دروست نییە ، وە وتەی تر ھەیە دەڵێت دروستە ، فەرموودەی ڕاست ھاتووە : أَنَّهُ صلى الله عليه وسلم : ذَكَرَ الرَّجُلَ يُطِيلُ السَّفَرَ , أَشْعَثَ أَغْبَرَ يَمُدُّ يَدَيْهِ إلَى السَّمَاءِ : يَا رَبِّ , يَا رَبِّ وَمَطْعَمُهُ حَرَامٌ , وَمُشْرَبُهُ حَرَامٌ , وَمَلْبَسُهُ حَرَامٌ , وَغُذِّيَ بِالْحَرَامِ , فَأَنَّى يُسْتَجَابُ لِذَلِكَ . )) الموسوعة الفقهية (17/131) .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حەجی دروستە ئەگەر بەو شێوەیە ئەنجامی دابێت کە خوای گەورە دایناوە ، بەڵام تاوانبار دەبێت بەوەی کەسبی حەڕامە ، لەسەریەتی تەوبە بکات و حەجەکەی کامل نییە لەبەر پێدانی مالی کەسابەتی حەڕام ، بەڵام حەجی واجب لەسەری لادەچێت . )) فتاوى ابن باز (16/387) .

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( حەج کردن بە ماڵی حەڕام نابێتە ڕێگر لە دروستی حەج ، لەگەڵ ئەوەش تاوانبار دەبێت بە نسبەت کەسابەتی حەڕام ، وە پاداشتی حەجەکەی کامل نییە . )) فتاوى اللجنة الدائمة (11/43) .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام