سەردێری پرسیار: ئایا لەشگران دەتوانێت قورئان بە لەبەر بخوێنێتەوە ؟

بەرواری دانان: 2019-06-07 کۆدی پرسیار: 1221

پرسیار:

پرسیار : ئایا لەشگران دەتوانێت قورئان بە لەبەر بخوێنێتەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان دوو وتە ھەیە :

یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون حەڕامە لەشگران قورئان بخوێنێتەوە ھەتا خۆی دەشوات ، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکانە و ابن تیمییە و ابن باز و ابن عثیمین و اللجنە الدائمەیە ، بەڵگە :

(١) عَنْ عَلِيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُقْرِئُنَا الْقُرْءَانَ مَا لَمْ يَكُنْ جُنُبًا ، رَوَاهُ أَحْمَدُ وَالْخَمْسَةُ ، وَهَذَا لَفْظُ التِّرْمِذِيِّ وَصَحَّحَهُ ، وَحَسَّنَةُ ابْنُ حِبَّانَ .

واتە : لە عەلی دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەستوری وابوو قورئانی بەسەر ئێمەدا دەخوێند لە ھەموو بارودۆخێک دا ھەتا لەشگران نەبوایا " واتە : تەنھا لە حالەتی لەشگران قورئانی بەسەر ئێمەدا نەدەخوێند " .

(٢) عن ابن عمر رضی اللە عنە ان النبی صلی الله علیه وسلم قال (( لاتقرٲ الحائض والجنب شیئا من القران )) رواە الترمذی (۱۳۱) ، وابن ماجە (٥۹٥) .

واتە : لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت فەرمووی : (( با هیچ لە قورئان نەخوێنێت ئەوەی تووشی لەشگران بووە و و ئەوەی تووشی حیض بووه )) .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون دروستە لەشگران قورئان بخوێنێتەوە ، کە ئەمە وتەی ابن عباس و ابن حزم و سعید بن المسیب ، ابن منذرە ، بەڵگە :

(١) ئەصل وایە خوێندنەوەی قورئان بۆ لەشگران حەڕام نییە ھەتا بەڵگەی صحیح لەسەر دێت ، ھیچ بەڵگەی صحیح نەھاتوون لەسەر حەڕامی .

(٢) عَنْ جَابِرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ لا يَنَامُ حَتَّى يَقْرَأَ الم تَنْزِيلُ وَتَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ . وروى الترمذي (2892) ، صححه الألباني في صحيح الترمذي .

واتە : جابر خوای لێی ڕازی بێت دەلێت پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت شەو نەدەخەوت ھەتا سورەت سەجدو و مولکی دەخوێند .

نقل نەکراوە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت تەرکی کردبێت لەبەر لەشگرانی .

(٣) فەرموودەی عائیشە ھاتووە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت زیکری خوای کردووە لە ھەموو حالەتێکدا ، قورئانیش داخلی زیکر دەبێت .

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زیکرە عامە دەکرێ بە قورئان و بێجگە لە قورئان ، جیاوازی خراوەتە نێوان زیکر و قورئان بەھۆی عورفەوە . )) فتح الباری ج١ لاپەڕە ٤٠٨ .

شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر چوار مەزھەبەکان یەک دەنگن لەسەر ڕێگری قورئان خوێندنەوە بۆ لەشگران . )) " مجموع الفتاوى " (21/ 344) .

شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نابێت لەشگران قورئان بخوێنێتەوە لە لای زۆربەی زانایان و چوار مەزھەبەکان و زانایانی تر ، ھەروەک سونەتە بەڵگەیە لەسەر ئەمە . )) " مجموع الفتاوى " (17/12) .

زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( سەبارەت بە لەشگران دەست لە قورئان نادات ، وە قورئان ناخوێنێتەوە ، قوتابی فێر مەکە ھەتا خۆت دەشۆیت . )) " فتاوى اللجنة الدائمة – المجموعة الأولى " (5/380) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە لەسەر ئەو کەسەی تووشی لەشگرانی بووە خۆی بشوات پێش ئەوەی قورئان بخوێنێتەوە ، چونکە خوێندنەوەی قورئان حەڕامە لەسەر وتەی ڕاستی زانایان ، حەڵاڵ نییە بۆ مرۆڤ شتێک لە قورئان بخوێنێتەوە بە نییەتی قورئان ئەگەر لەشگران بێت . )) " لقاء الباب المفتوح " .

ابن باز ڕەحەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە نییە لەشگران قورئان بخوێنێتەوە لەسەر قورئان و بە لەبەر ھەتا خۆی دەشوات ، چونکە فەرموودە جێگیر بووە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھیچ شتێک نەدەبووە ڕێگری لە خوێندنەوەی قورئان ئیلا لەشگرانی ، گوێ گرتن لە خوێندنەوەی قورئان ھیچی تێدا نییە بۆ لەشگران ، ... )) . (مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز 29/98). 

گومانی تێدا نییە باشتر وایە خۆت بشۆیت پاشان قورئان بخوێنیتەوە ، بەڵام ئایا دەتوانی بە لەشگرانی بخوێنیتەوە یا نە ، وتەی ڕاست دروستە لەشگران قورئان بخوێنێتەوە ، واللە أعلم .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام