سەردێری پرسیار:حوکمی خۆشۆردنی ھەینی ؟

بەرواری دانان :2019-06-06 کۆدی پرسیار:1220

پرسیار:

پرسیار : حوکمی خۆشۆردنی ھەینی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە خۆشۆردنی ڕۆژی ھەینی ، سێ وتە ھەیە :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون خۆشۆردنی ڕۆنی ھەینی واجبە ، کە ئەمە وتەی عومەر و ئەبو ھوڕەیڕە و ئەبو سەعید و عەممار چەند ھاوەڵی ترە ، وە وتەی ظاهري و وتەیەکە لە وتەکانی مالک و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ، بەڵگە :

(١) عَنْ أَبِي سَعِيدٍ رَضِيَ اللَّهُ عَضنْهُ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : (( غُسْلُ يَوْمِ الْجُمُعَةِ وَاجِبٌ عَلَى كُلِّ مُحْتَلِمٍ )) أَخْرَجَهُ السَّبْعَةُ.

واتە : لە ئەبو سەعید دەگێڕنەوە خوالێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خۆشۆردنی ڕۆژی ھەینی واجبە لەسەر ھەموو موسلمانێکی بالغ بوو )) .

ئەم فەرموودەیە بەڕوونی دەفەرمووێت واجبە .

(٢) عن ابن عمر رضي الله عنهما قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول : (( إذا أراد أحدكم يأتي الجمعة فليغتسل )) أخرجه البخاري (٨٧٧) ، ومسلم (٨٤٤) .

(٣) حدیث ابن عباس أن طاووسا قال لابن عباس : ذكروا أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : (( اغتسلوا يوم الجمعة ، واغسلوا رؤوسكم وإن لم تكونوا جنبا ، وأصيبوا من الطيب )) قال ابن عباس : أما الغسل فنعم وأما الطيب فلا أدري . أخرجه البخاري (٨٨٤) ، ومسلم (٨٤٨) وهذا لفظ البخاري .

(٤) عن أبي هريرة رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( حق الله على كل مسلم أن يغتسل في كل سبعة أيام يغسل رأسه وجسده ... )) أخرجه البخاري (٨٩٦) ، ومسلم (٨٩٤) .

(٥) عن ابن عمر رضي الله عنهما قال : إن عمر بن الخطاب رضي الله عنه بينما هو قائم في الخطبة يوم الجمعة إذ دخل رجل من المهاجرين الأولين - من أصحاب النبي صلى الله عليه وسلم فناداه عمر : أية ساعة هذه ؟ قال : إني شغلت فلم أنقلب إلى أهلي حتى سمعت التأذين ، فلم أزد أن توضأت ، فقال : والوضوء أيضا ؟ أخرجه البخاري (٨٧٨) ، ومسلم (٨٤٥) وفي رواية لمسلم عن أي هريرة رضي الله عنه التصريح بأن داخل هو عثمان رضي الله عنه .

عومەر خو لێی ڕازی بێت وازی لە وتار ھێناوە و ئینکاری لە تەرک کردنی خۆشۆردنی کردووە ، وە ھاوەڵان ئامادە بوون دانیان ناوە ، ئەمە بەڵگەیە واجبی خۆشۆردن لای ھاوەڵان شتێکی زانراو بووە .

دووەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون خۆشۆردنی ڕۆژی ھەینی سونەتە ، بەڵگە :

(١) عَنْ سَمُرَةَ بنِ جُنْدُبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( مَنْ تَوَضَّأَ يَوْمَ الْجُمُعَةِ فَبِهَا وَنِعْمَتْ ، وَمَنِ اغْتَسَلَ فَالْغُسْلُ أَفْضَلُ )) رَوَاهُ الْخَمْسَةُ ، وَحَسَّنَهُ التِّرْمِذِيُّ .

واتە : لە سەمورەی کوڕی جوندب دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک لە ڕۆژی ھەینی دا تەنھا دەست نوێژ بگرێت ، ئەوە بەپێی سونەتی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ڕەفتار دەکا ، وە ھەر کەسێک خۆی بشوات ئەوە خۆشۆردن بۆی باشترە )) .

لەم فەرموودەیە خۆشۆردنی بە باشتر وەسف کردووە ، بەڵگەیە سونەتە .

(٢) فەرموودە ھاتووە : (( لو أنکم تطھرتم لیومکم ھذا )) أخرجه البخاري (٩٠٢) ومسلم (٨٤٧) .

وتەی : " لو اغتسلتم ... " بەڵگەیە خۆشۆردن واجب نییە .

(٣) عن أبي ھریرة رضي الله عنه قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( من توضأ فأحسن الوضوء ، ثم أتى الجمعة فاستمع وأنصت ، غفر له ما بينه وبين الجمعة وزيادة ثلاثة أيام ، ومن مس الحصا فقد لغا . )) أخرجه مسلم (٨٥٧) .

لەم فەرموودەیە تەنھا باسی دەست نوێژی کردووە ، باسی خۆشۆردنی نەکردووە بۆ ھەینی .

ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەمە بەھێزترین بەڵگەی ئەوانەیە کە دەکەنە بەڵگە خۆشۆردنی ھەینی واجب نییە )) التلخیص ج٢ لاپەڕە ٧٢ .

سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون خۆشۆردنی ڕۆژی ھەینی واجبە لەسەر ئەو کەسەی بۆنی ناخۆشی لێ دێت ، کەسێک بۆنی ناخۆشی لێ نەھێت سونەت بۆی خۆی بشوات ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمییە .

وەڵامی ئەوانەی دەڵێن واجبە بۆ ئەوانەی دەڵێ سونەتە :

(أ) فەرموودەی سەمورە جیاوازی ھەیە لە صحیحی و لاوازی فەرموودەکە ، بەڵام ئەو فەرموودەی ھاتووە دەفەرمووێت واجبە بوخار ی و موسلیمە .

(ب) گریمان فەرموودەی سەموڕە صحیە نابێتە بەڵگە ، چونکە باس کردنی ھەر شتێک یان وەسف کردنی بە باشتر نابێتە بەڵگە شتەکە سونەتە ، نموونە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ولوا ءامن أهل الكتاب لكان خيرا لهم )) [ ال عمران : ١١٠ ] ، ئایا دەکرێ بڵێی ئیمان ھێنان واجب نییە ؟! گومانی تێدا نییە نەخێر .

(ج) سەبارەت بە فەرموودەی ئەبو ھوڕەیڕە : (( من توضأ فأحسن الوضوء ... )) دوو وەڵام ھەیە :

(١) ئەم فەرموودەیە نەفی کردنی خۆشۆردنی تێدا نییە ، بەڵکو لەوانەیە باسی دەست نوێژی کردبێت بۆ کەسێک پێشتر خۆی شۆردووە ، پێویستی بە دووبارە کردنەوەی دەست نوێژە ، کەواتە مقید بە فەرموودەی تر .

(٢) ڕیوایەتی مسلم ھاتووە بەڕوونی باسی خۆشۆردنی کردووە : (( من اغتسل ، ثم أتی الجمعة ، فصلی ما قدر لە ، ثم أنصت حتی یفرغ الإمام من خطبتە ، ثم صلی معە ، غفر لە ما بینە وبین الجمعة الأخرى ، وفضل ثلاثة أيام )) أخرجه مسلم (٨٥٧) .

ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی ڕاست بێت وەک شتێکی بڕاوە بێت لای من ، خۆشۆردی ڕۆژی ھەینی واجبەبلەسەر ھەموو مرۆڤێک ، خۆشۆردنی ھەینیم تەرک نەکردووە لەو کاتەی ئەم فەرموودەیەم بینیووە نە لە زستان و نە لە ھاوین و نە کاتی سەرما و نە کاتی گەرما ، ئیلا ئەگەر نەخۆش بم مەتوانم خۆم بشۆم ، من ئەوەم گوت بۆ ئەوەی بزانم من گومانم لە واجبی خۆشۆردنی ھەینی ، من وای دەبینم مرۆڤ دەبێت ئیلا خۆی بشوات . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٥٨٦ .

باشتر وایە موسلمان واز لە خۆشۆردنی ھەینی نەھێنێت ، چونکە چەندین فەرموودە ھاتوون ، وە عیلەتی خۆشۆردن بۆ ئەوەیە تاکو بەھۆی بۆنی ناخۆش خەڵک ئازار نەدەیت ، بەڵکو فریشتەکانیش ئازار نەدەدەیت .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام