پرسیار : ئەگەر یەکێک خۆی نەشوات بۆ ھەینی ، ئایا نوێژی ھەینی دروستە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن خۆشۆردنی ڕۆژی ھەینی مەرج نییە بۆ نوێژی ھەینی ، واتە ھەر کەسێک خۆی نەشوات نوێژی دروستە .
خطابی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نییە لەنێوان زانایان سەبارەت بەو کەسەی خۆی ناشوات لە ڕۆژی ھەینی نوێژی دروستە . )) معالم السنن ج١ لاپەڕە ٢١٢ .
بەڵام لە کتاب الرسالة لاپەڕە ٣٠٢ باس کراوە شافعی وتەی ھەیە خۆشۆردن واجبە ، وە پاک خاوێنی ئەو کەسە دروست نییە بۆ نوێژی ھەینی ئیلا بە خۆشۆردن نەبێت ، ھەروەک چۆن پاک خاوێنی لەشگرانی دروست نییە ئیلا بە شۆردن نەبێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر خۆشۆردنی ھەینی واجب بێت ئایا مەرجە بۆ نوێژ ؟
وەڵام : نەخێر ، لەبەر دوو بەڵگە :
یەکەم : ئەمیری ئیمانداران عومەر خوابلێی ڕازی بێت عوثمانی پابەند نەکرد بە گەڕانەوە و خۆشۆردن ، ئەگەر مەرج بقایا پابەندی دەکرد ، چونکە کات مابوو و دەیتوانی بە جومعە بگات بچێت خۆی بشوات و بگەڕێتەوە و نوێژی ھەینی بکات .
دووەم : خوای گەورە خۆشۆردنی واجب کردووە بۆ لەشگرانی ، دەفەرمووێت : " وإن کنتم جنبا فاطھروا " [ المائدة : ٦ ] ، پاک و خاوێن واجب کردووە تەنھا بۆ لەشگرانی .
لەسەر ئەمە ێەگەر مرۆڤ خۆشۆردنی لەشگرانی تەرک بکات ، پاشان نوێژ بکات ، ئایا بڵێین نوێژی بەتالە ؟
نەخێر بەڵکو نوێژی دروستە ، بەڵام تاوانبارە بە تەرک کردن خۆشۆردن . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٥٨٦ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net