سەردێری پرسیار:کەسێک مەسحی سەر گۆرەی کردووە و دەست نوێژی ھەیە ، ئایا دەکرێ گۆریە داکەنێت و پاشان لەپێ بکاتەوە و دوای ئەگەر دەست نوێژی شکا مەسح بکاتەوە ھەتا ڕۆژی پاشتر ئەو کاتە ؟

بەرواری دانان :2018-10-01 کۆدی پرسیار:120

پرسیار:

پرسیار // کەسێک مەسحی سەر گۆرەی کردووە و دەست نوێژی ھەیە ، ئایا دەکرێ گۆریە داکەنێت و پاشان لەپێ بکاتەوە و دوای ئەگەر دەست نوێژی شکا مەسح بکاتەوە ھەتا ڕۆژی پاشتر ئەو کاتە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت مەسح بەم شێوەیە بکرێ ، چونکە :

(١) مەسح دەکرێ لەسەر دەست نوێژ ھەلگرتن بە ئاو ، واتە سەرەتا دەبێت قاچەکانت شووشتبێت ، ئینجا دەست نوێژت کە شکا پاشان مەسح دەکەیت لەسەر گۆرە ، نەک گۆریە لەپێ بکەیتەوە لەسەر دەست نوێژی مەسح .

(٢) ئەگەر بلێی دروستە ئەوە ڕێگەت دا بۆ مەسح کردن کە کۆتایی نەبێت ، ئەو کات تەوقیت بۆ مەسح کردن ھیچ بەھایەکی نامێنێت .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر خوف یان گۆریە دابکەنێت دوای ئەوەی کە مەسحی کردووە دەست نوێژی ناشکێت لەسەر وتەی ڕاستی زانایان ، بەلام مەسحی بەتاڵ دەبێت بێجگە لە دەست نوێژی ، ئەگەر جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ مەسح و دەست نوێژی شکا ، دەبێت ئیلا خوفەکانی دابکەنێت و قاچەکانی بشوات ، ئەوەی گرینگ بێت ئێمە زانیمان بێت لە وتەی زانایان ئەوەیە کە دەبێت ئیلا خوف لەپێ کرابێت لەسەر دەست نوێژ ھەلگرتن بە شووشتنی قاچەکان . .....

بەلام ئەگەر بیەوێت جارێکی تر خوف لەپێ بکات و مەسح بکات بۆ داھاتوو ، نەخێر ، ئەوەی زانیمان بێت لە وتەی زانایان . )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الحادي عشر - باب المسح على الخفين.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام