پرسیار : ئایا خوێندنەوەی سوڕەت الملك و السجدە تایبەتە بە شەو یان پێش خەوتن ؟
وەڵام : زانایان دەلێن سونەتە شەو پێش نووستن سورەت سەجدە مولک بخوێنیت ، بەلگە :
عَنْ جَابِرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ لا يَنَامُ حَتَّى يَقْرَأَ الم تَنْزِيلُ وَتَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ . وروى الترمذي (2892) ، صححه الألباني في صحيح الترمذي .
واتە : جابر خوای لێی ڕازی بێت دەلێت پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت شەو نەدەخەوت ھەتا سورەت سەجدو و مولکی دەخوێند .
ھەندێک زانا دەلێن ئەو فەرموودەی باسی سوڕەت سەجدە دەکات لاوازە ، بەلام زۆر لە زانایان دەلێن فەرموودەکە ڕاستە و دەتوانی بخوێنی و سونەتە ، وە باشتر وایە پێش نووستن یان پێش خۆ ئامادە کردن بۆ نووستن بخوێنیت واتە دوای نوێژی عیشا ، وە دروستە کەسێک لەناو نوێژی عیشا یان شەو نوێژ بخوێنێت ، بەڵام نابێت لەسەری بەردەوام بێت ، چونکە بەردەوام بوون لەسەری جۆرێکە لە جۆرەکانی تقید کردن ، وە ئەگەر یەکێک دوای نوێژی مغریب واتە پێش عیشا بخوێنێ ھەندێک دەلێن نالێین جارێکی تر بخوێنەوە و بۆت حساب نەبووە ، بەلام باشتر وایە دوای عیشا بخوێنی .
سەبارەت بە خوێندنەوەی سورەت سەجدە دوای نوێژی مغریب پاداشتی زیندوو کردنەوەی شەوی قەدری ھەیە ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتوون ، وە ئەو فەرموودەی ھاتووە لاوازە .
عَنْ عَبْدِ اللهِ بنِ عُمَرَ رَضِيَ اللهُ عَنْهُمَا قَالَ : قَالَ رَسُوْلُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " مَنْ قَرَأَ : " تبَاركَ الَّذِي بِيَدِهِ المُلْكُ " وَ " ألم . تنَزِيْل " السَّجْدَة ، بَيْنَ المَغْرِبِ وَالعِشَاءِ الآخِرَةِ فَكَأَنَّمَا قَامَ لَيْلَةَ القَدْرِ " .
واتە : ھەر کەسێک سورەت مولک و سەجدە بخوێنێت لە نێوان مغریب و عیشا وەک ئەوە وایە شەو قەدری زیندووی کردبێتەوە بە شەو نوێژ و عیبادەت .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net