پرسیار : دوای تەڵاق دانی ئافرەت مناڵ لەلای کێ دەبێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئافرەت ئەگەر پیاوی مردبێت ، یان تەلاق درابێت و مناڵی ھەبێت ، ئەوە مناڵ لەلای دایک دەبێت .
لە الموسوعة الفقهية باس کراوە : (( حضانەی مناڵ بۆ باوک و دایکە ئەگەر نیکاح مابێت لەنێوانیان .
ئەگەر لێک جیابوونەوە حضانە بۆ دایکە بە یەک دەنگی ھەموو زانایان . )) الموسوعة الفقهية (17/ 301) .
زانایان دەڵێن حضانە بۆ دایکە ھەتا شووی نەکردبێت و مناڵ نەگەیشتبێتە تەمەنی حەوت ساڵی ، بەڵگە :
عن عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو : " أَنَّ امْرَأَةً قَالَتْ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، إِنَّ ابْنِي هَذَا كَانَ بَطْنِي لَهُ وِعَاءً ، وَثَدْيِي لَهُ سِقَاءً ، وَحِجْرِي لَهُ حِوَاءً ، وَإِنَّ أَبَاهُ طَلَّقَنِي ، وَأَرَادَ أَنْ يَنْتَزِعَهُ مِنِّي ؟
فَقَالَ لَهَا رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: ( أَنْتِ أَحَقُّ بِهِ مَا لَمْ تَنْكِحِي) رواە أحمد (6707) ، وأبو داود (2276) ، والحديث حسنه الألباني في "صحيح أبي داود."
ئەگەر ئافرەت شووی کرد حضانە نقل دەبێت بۆ کەسی دواتر ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان بۆ کێ نقل دەبێت دوو وتە ھەیە :
یەکەم : زۆربەی زانایان دەڵێن حضانە نقل دەبێت بۆ دایکی دایک ، کە ئەمە وتەی ھەر چوار مەزھەبەکان .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حضانە نقل دەبێت بۆ باوک ، کە ئەمە وتەی ابن تیمییە و ابن قیمە .
ئافرەت بۆی ھەیە تنازل لە حضانە بکات ، چونکە حضانە حەقی خۆیەتی نەک حەق بێت لەسەری .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حضانە حەقی خاوەنەکەیەتی ، نەک حەق بێت لەسەری .
لەسەر ئەمە ئەگەر کەسێک بییەوێت وازی لێ بھێنێت بۆ کەسی دوای خۆی دروستە . )) "الشرح الممتع (13/536).
ئافرەت ئەگەر شووی نەکرد و مناڵ گەیشتە تەمەنی حەوت ساڵی دوو حالەتە :
حالەتی یەکەم : ئەگەر مناڵەکە کوڕ بوو ، ئەوە سەرپشک دەکرێت لەنێوان دایک و باوک ، مناڵی كامەی ھەلبژارد لە لای ئەو دەبێت ، کە ئەمە وتەی حنابلە و شافعی یە ، بەڵگە :
عن أبي هريرة قال : " سَمِعْتُ امْرَأَةً جَاءَتْ إِلَى رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، وَأَنَا قَاعِدٌ عِنْدَهُ ، فَقَالَتْ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، إِنَّ زَوْجِي يُرِيدُ أَنْ يَذْهَبَ بِابْنِي ، وَقَدْ سَقَانِي مِنْ بِئْرِ أَبِي عِنَبَةَ ، وَقَدْ نَفَعَنِي ؟
فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (اسْتَهِمَا عَلَيْهِ) .
فَقَالَ زَوْجُهَا : مَنْ يُحَاقُّنِي فِي وَلَدِي ؟
فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (هَذَا أَبُوكَ ، وَهَذِهِ أُمُّكَ ؛ فَخُذْ بِيَدِ أَيِّهِمَا شِئْتَ ).
فَأَخَذَ بِيَدِ أُمِّهِ ، فَانْطَلَقَتْ بِهِ ". روى النسائي (3496) وأبو داود (2277) ، والحديث صححه الألباني في "صحيح أبي داود" .
حالەتی دووەم : ئەگەر مناڵەكە کچ بوو ، ئەوە چەند وتە ھەیە :
شافعی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : کچ سەرپشک دەکرێت .
ئەبو حەنیفە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : دایک لەپێشترە بۆ حضانە ھەتا کچ شوو دەکات ، یان ھەتا تووشی حەیز دەبێت .
مالک ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : دایک لەپێشترە ھەتا کچ شوو دەکات و پیاوی دەچێتە لای .
ئەحمەد ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت : باوک لەپێشترە بۆ حضانە ، چونکە لەپێشترە بۆ پاراستنی .
حضانە کۆتایی دێت بە پێگەیشتنی مناڵ و باڵغ بوونی ، ئەو کات بە ئارەزووی خۆی کامەی بوێت ھەڵی دەبژێرێت ، وە ئەگەر کوڕ بوو بۆی ھەیە بە تەنیا بێت .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حضانە جێگیر نابێت ئیلا لەسەر مناڵ یان کەم عەقل ، سەبارەت بە کەسێکی ئاقلی بالغ حضانە لەسەری نییە ، بۆی ھەیە بە ئارەزووی خۆی بمێنێتەوە لای کامەی بییەوێت لە دایک و باوک .
ئەگەر پیاو بێت بۆی ھەیە بە تەنیا بێت و جیا ببێتەوە ، لەبەر ئەوەی پێویستی بە دایک باوک نییە ، سونەتە خۆی جیانەکاتەوە لە دایک و باوک ، چاکەی خۆی قطع نەکات لە ھەردووکیان .
ئەگەر کچ بێت بۆی نییە خۆی جیابکاتەوە و بەتەنیا بێت ، باوک بۆی ھەیە مەنعی بکات ، چونکە ئەمین نییە کەسێک بچێتە لای ، ئەگەر باوکی نەبوو ئەوە وەلی ئافرەت و نزیکەکانی بۆیان ھەیە مەنعی بکەن . )) "المغني" (8/ 191).
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net