سەردێری پرسیار:حوکمی بەردەوام بوون لەسەر خوێندنی دوعای قنوت لە نوێژی تەڕاویح ؟

بەرواری دانان :2019-05-19 کۆدی پرسیار:1193

پرسیار:

پرسیار : حوکمی بەردەوام بوون لەسەر خوێندنی دوعای قنوت لە نوێژی تەڕاویح ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھیچی تێدا نییە لە بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەوەی دوعای قنوت لە ویتر .

پرسیار کراوە لە ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت : ئایا حوکمی خوێندنەوەی دوعای قنوت لە نوێژی ویتری شەوی ڕەمەزان چییە ، ئایا دروستە تەرکی بکەیت ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( قنوت سونەتە لە نوێژی ویتر ، ئەگەر ھەندێک جار تەرک بکات ھیچی تێدا نییە . )) "مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز " (30/32). 

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە لە بەردەوام بوون لەسەر خوێندنەوەی دوعای قنوت لە ویتر ، بەڵکو سونەتە ، چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێک پیشانی حوسەینی کوڕی عەلی دا فەرمانی نەکردووە بە تەرک کردنی ھەندێک جار ، وە فەرمانی نەکرد بە بەردەوام بوون لەسەری ، بەڵگەیە ھەردوو حالەت دروستن ، لەبەر ئەوە جێگیر بووە أبی بن کعب خوا لێی ڕازی بێت کاتێک نوێژی بە ھاوەڵان کرد لە مزگەوتی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھەندێک شەو قنوتی تەرک کرد ، لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت واجب نییە . )) " فتاوى إسلامية " ( 2 / 15) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام