پرسیار : ئایا لە قورئان وشەی بێجگە لە عەرەبی ھەیە ؟
وەڵام : ھەموو زانایان یەک دەنگن لە قورئان وشەی لێکدراو نییە بە زمانی بێجگە لە عەرەبی ، وە ھەموو زانایان یەک دەنگن لە قورئان ناوی عەلەمی عەجەمی ھەیە .
قرطبي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( جیاوازی نییە لەنێوان زانایان لە قورئان وشەی لێکدراو نییە لە اسلوبی بێجگە لە عەرەب ، وە لە قورئان ناوی عەلەم ھەن بەزمانی بێجگە لە عەرەبی ، وەک : إسرائيل وجبريل وعمران ونوح و لوط . )) " تفسير القرطبي " ( 1 / 68 ) .
جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ئایا وشەی بێجگە لە عەرەبی لە قورئاندا ھەیە ، سێ وتە ھەیە :
یەکەم : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون وشەی بێجگە لە عەرەبی لە قورئان دا نییە ، کە ئەمە شافعي و طبري ، و أبو عبيدة ، وابن فارس ، و زۆربەی زانایامی زمانەوانی ، بدر الدين الزركشی یە ، بەڵگە :
(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَإِنَّهُ لَتَنْزِيلُ رَبِّ الْعَالَمِينَ . نَزَلَ بِهِ الرُّوحُ الْأَمِينُ . عَلَى قَلْبِكَ لِتَكُونَ مِنَ الْمُنْذِرِينَ . بِلِسَانٍ عَرَبِيٍّ مُبِينٍ )) [ الشعراء / 192 – 195 ] .
(٢) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَكَذَلِكَ أَنْزَلْنَاهُ حُكْماً عَرَبِيّاً [ الرعد / 37 ] .
(٣) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآناً عَرَبِيّاً [ الشورى / 7 ] .
(٤) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّا جَعَلْنَاهُ قُرْآناً عَرَبِيّاً لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ [ الزخرف / 3 ] .
(٥) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( قُرْآَنًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِي عِوَجٍ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ [ الزمر / 28 ] .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون وشەی بێجگە لە عەرەبی لە قورئاندا ھەیە .
سێیەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون وشەت بێجگە لە عەرەبی ھەیە ، بەڵام ئەو وشانە لە زمانی عەرەبی و بێجگە لە عرەبی ھاوبەشن ، عەرەب بەکاری ھێناوە و کردوویەتت بە عەرەبی و دراوەتە پاڵیان .
ئیمام شافعي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( حوجە ھەستاوە کە کتابەکەی عەرەبی یە لەو ھەموو ئایەتانەی باسمان کرد ، پاشان تەئکیدی کردۆتەوە و نەفی ھەموو زمانێکی تری کردووە بێجگە لە عەرەبی لە دوو ئایەت لە کتابەکەی ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " ولقد نعلم انهم يقولون إنما يعلمه بشر لسان الذي يلحدون إليه اعجمي وهذا لسان عربي مبين " [ النحل / 103 ] ، وە دەفەرمووێت : " ولو جعلناه أعجميا لقالوا لولا فصلت آياته ءاعجمي وعربي " [ فصلت / 44 ] .))
" الرسالة " ( ص 46 ، 47 ) .
ئەگەر بڵێی ڕاست وشەی بێجگە لە عەرەبی ھەیە ، ئەوە بوونی وشەی بێجگە لە عەرەبی مانای ئەوە نادات قورئان بە زمانی بێجگە لە عەرەبی دابەزیوە ، چونکە وشەکان زۆر کەمن و عیبرەتیش بە زۆری یە ، ھەروەک چۆن کەسێک تەنھا دەزانێ ناوی خۆی بنووسێت ، ئەو کەسە لە بازانەی نەخوێندەواری دەرنابچێت و ھەر بە نەخوێندەوار حساب دەکرێت ، ئەم وشانە عەجەمین لە ئەصڵ دا ، بۆتە عەرەبی بە بەکارھێنان و تەعریب کردن .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net