سەردێری پرسیار: پاش میزم ھەیە چی بکەم بۆ نوێژ ، چونکە ھەندێک جار دوای دەست نوێژ دلۆپە میز دێت ؟

بەرواری دانان :2019-05-15 کۆدی پرسیار:1187

پرسیار:

پرسیار : پاش میزم ھەیە چی بکەم بۆ نوێژ ، چونکە ھەندێک جار دوای دەست نوێژ دلۆپە میز دێت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ھاتنی دلۆپە میز دوای میز کردن یان دوای دەست نوێژ گرتن دوو حالەتە :

یەکەم : زۆر جار ھیچ حەقیقەتی نییە و وەسواسێک لە شەیتانەوە ، لەم حالەتە گوێ نادەیتە وەسواس ، وە کاتی تارەت گرتن دەوروبەری زەکەرت دەپڕژێنی ، بۆ ئەوەی لەو گومانە ڕزگار ببیت و وا گومان ببەیت ئەو تەڕاتی یە ھی پڕژاندنە .

دووەم : جاریش ھەیە حقیقەتە ، لەم حالەتە پەلە مەکە ھەتا بەتەواوی میز دەکەیت ، ئەگەر دوای تەواو بوون ھەر ھات ، لەم حالەتە زەکەرت دەشۆی و دەست نوێژ دەگریت .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم کارە زۆر جار لە بابەتی وەسواس و خەیاڵە ، لە شەیتانەوەیە ، وە لە ھەندێک خەڵك حەقیقەتە ، ئەگەر حەقیقەت بوو پەلە مەکە ھەتا میز قطع دەبێت ، پاشان زەکەرت بشۆ ، ئەگەر ترسایی ھەست بە شتێک بکەیت ، ئەوە دەوروبەری فەرج بپڕژێنە بە ئاو دوای دەست نوێژ گرتن ، پاشان ئەو خەیاڵەی بۆت دێت وا گومان دەبەیت ئەو ئاوەیە کە پڕژاندوتە لە دەوروبەری فەرج ، لەبەر ھاتنی فەرموودە لەسەر ئەمە ، ئەمە دیار کراوە بۆ تەرک کردنی وەسواس .

نابێت مرۆڤ ئاوڕ لەو وەسواسانە بداتەوە ، چونکە ئەمە شەیتان ھێناویەتی ، شەیتان سورە لەسەر پووچ کردنی کردەوەکانی نەوەی ئادەم ، لە نوێژ و کردەوەکانی تر . )) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز (10/ 122).

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەر کەسێک نەتوانێت دەست نوێژی خۆی ڕابگرێت بۆ نوێژ و کاتی نوێژ ، ئەمەیان دەست نوێژ هەلدەگرێت و نوێژ دەکات وە ئەوەی لێ دەردەچێت هیچ زیانی پێ ناگەینێت لەناو نوێژدا ، بەمەیان دەست نوێژی ناشکێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان ، وە زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون کە دەست نوێژ هەلدەگرێت بۆ هەموو نوێژێک . )) مجموعة الفتاوی ج۲۱ لاپەڕە ۲۲۰ ــ ۲۲۱

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی تووشی میز هاتن دەبێت دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر میز هاتن لێی بەردەوام بێت و بەجۆرێک ڕاناوەستێت ، هەر کاتێک شتێک کۆبێتەوە لە مثانة دێتە خوارەوە ، ئەمەیان دەست نوێژ هەلدەگرێت ئەگەر کاتی نوێژ هات ، وە خۆی دەپارێزێت بەوەی کە شتێک لەسەر فەرجی دابێت (پارچە پەڕوێک لەسەر جلی ژێرەوەی "شۆرتی " دابنێت ) ، وە نوێژ دەکات هەر شتێک دەربچێت زیانی پێ ناگەینێت .

حالەتی دووەم : ئەگەر بوەستێت دوای میز کردنی ئەگەر دوای دە خولەکیش بێت یان پازدە خولەک ، ئەمەیان چاوەڕێ دەکات هەتا دەوەستێت پاشان دەست نوێژ هەلدەگرێت پاشان نوێژ دەکات ، چاوەڕێ دەکات هەتا میزی دەوەستێت ئەگەر نوێژی جەماعەتیش لێی بڕوات )) أسئلة الباب المفتوح " ( س 17 ، لقاء 67 )

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام