پرسیار : کەسێک زیکری چوونە ئاودەستی لەبیر کرد ، دەتوانێ لە ئاودەست بکات ؟
وەڵام : عن أنس رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا دَخَلَ الْخَلاءَ قَالَ : (( اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبُثِ وَالْخَبَائِثِ )) أَخْرَجَهُ السَّبْعَةُ.
واتە : لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھەمیشە سیفەتی وابوو کاتێ بیویستایە بچێتە سەرئاو دەیفەرموو : (( پەنا دەگرم بە تۆ لە ھەموو شەیتانێکی نێر و مێ )) .
ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە سونەتە ئەم زیکرە بوترێ کاتی چوونە ئاودەست ، کە ھەموو زانایان یەک دەنگ لەسەر ئەمە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە سونەتە ئەم زیکرە بوترێ کاتی چوونە ئاودەست ، وەک شوێنی کەوتنی پێغەمبەر درود سەلامی خوای لێ بێت .
ئەگەر یەکێک بڵێت : ئەگەر لە وشکانی بوویت کەی دەڵێیت ؟
دەڵێین : دەڵێیت کاتی ئاخر ھەنگاو کاتێک دادەنیشیت ، ئەگەر ویستت دابنیشی دەڵێی : " اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنَ الْخُبُثِ وَالْخَبَائِثِ " )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٤٨٨ .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( یەکێک لە ئادابەکانی ئیسلام ئەوەیە زیکری خوا بکەیت کاتێک بتەوێت داخلی ئاودەست ببیت یان حەمام ، پی داخل بوون بڵێیت : " اللهم إني أعوذ بك من الخبث والخبائث " ، زیکری خوای گەورە ناکەیت دوای داخل بوون ، بەڵکو بێ دەنگ دەبیت تەنھا بە داخل بوون . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (5/93) .
عبداللە بن عبدالرحمان ال بسام خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( پەناگرتن ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە کە سونەتە ، جا چ دیوار ھەبێت یان لە صحراء بێت . )) توضیح الأحکام ج١ لاپەڕە ٢٦٢ .
ابن المنذر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( عكرمة دەڵێت : زیکری خوای گەورە ناکات بە زمان ئەگەر کەسەکە لە ئاودەست بێت ، بەڵکو بەدڵ دەکات . )) " الأوسط " (1/341) .
ابن حجر عسقلانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو شوێنەی ئامادە کراوە بۆ حاجەت کردن و دیواری ھەیە ، ئەم زیکرە دەڵێیت پێش داخل بوون ، سەبارەت بە شوێنی تر ئەم زیکرە دەڵێیت سەرەتایی دەست پێکردن ، وەک داکەنینی جل و بەرگ ، ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە ، سەبارەت بەوەی ئەم زیکرەی لەبیر کردووە دەڵێن : پەنا دەگرێت بەخوا بە دڵ نەک زمان . )) "فتح الباري" (1/244) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net