پرسیار : ئایا ھیچ دوعایەکی تایبەت ھەیە بۆ چوونە ناو مانگی ڕەمەزان ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھیچ دوعایەکی تایبەت نییە بۆ چوونە ناو مانگی ڕەمەزن ، بەڵکو دوعایەکی گشتی ھەیە بۆ چوون ناو ھەموو مانگەکان ، ئەگەر موسلمان دوعا بکات و دیار بکات بەوەی خوای گەورە یارمەتی بدات و لێی وەربگرێت ، ئەوە ھیچی تێدا نییە ئەگەر تایبەت نەکات .
صالح الفوزان خوا بێپارێزێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیوە دوعایی تایبەت ھەبێت بوترێ کاتی چوونە ناو مانگی ڕەمەزان ، بەڵکو دوعایەکی گشتی ھەیە بۆ ھەموو مانگەکان ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەگەر مانگی بینیبا جا چ ڕەمەزان بێت یان مانگی تر دەیگوت : " اللهم أهله علينا باليمن والإيمان والسلامة والإسلام هلال خير ورشد ربي وربك الله " .
ھەندێک ڕیوایەتی تر ھاتوون دەیگوت : " الله أكبر اللهم أهله علينا بالأمن والإيمان والسلامة والإسلام ربي وربك الله " [رواه الترمذي في سننه ج9 ص142 من حديث طلحة بن عبيد الله رضي الله عنه. بنحوه. وانظر مسند الإمام أحمد ج1 ص162 من حديث بلال بن يحيى بن طلحة بن عبيد الله عن أبيه عن جده. وانظر مسند الدارمي ج2 ص7 من حديث ابن عمر رضي الله عنه وانظر كتاب السنة لأبي عاصم ج1 ص165 من حديث بلال بن يحيى بن طلحة بن عبيد الله عن أبيه عن جده. وانظر معجم الطبراني الكبير ج12 ص357 من حديث ابن عمر. وانظر المستدرك للحاكم ج4 ص285 من حديث بلال بن يحيى... وانظر مجمع الزوائد ومنبع الفوائد ج10 ص139. وانظر تحفة الذاكرين ص176، 177. وانظر فيض القدير ج5 ص136، 137. وصحيح الوابل الصيب ص220].
ئەم دوعایە ھاتووە کاتی بینینی مانگی ڕەمەزان و مانگەکانی تر ، سەبارەت بە تایبەت کردن بە مانگی ڕەمەزان نەم زانیووە شتێک ھەبێت لەسەری ، ئەگەر موسلمان دوعا بکات و دیار بکات بەوەی خوای گەورە یارمەتی بدات و لێی وەربگرێت ، ئەوە ھیچی تێدا نییە ئەگەر تایبەت نەکات )) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵێ کاتی بینی مانگ دەڵێیت : " الله أكبر ، اللهم أهله علينا باليمن والإيمان ، والسلامة والإسلام ، والتوفيق لما تحبه وترضاه ، ربي وربك الله ، هلال خير ورشد " ، دوو فەرموودە ھاتوون لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت .
ظاهري فەرموودەکە ئەم دوعایە ناگوترێ ئیلا کاتی بینینی مانگ ، ئەگەر کەسێک گوێی لێ بێت و نەیبینێت ، ئەوە سونەت نییە ئەم دوعایە بڵێت . )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد التاسع عشر - كتاب الصيام .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net