پرسیار : ئەگەر ئافرەت لە ماوەی حەیز یان نیفاس پاک بووە بۆ ماوەی ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ یان کەمتر ، پاشان تووشی حەیز یان نیفاس بووە ، ئایا ئەو ماوەیەی پاک بۆتەوە دەبێت نوێژ بکات و ڕۆژوو بگرێت ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئافرەت ئەگەر خوێنی حەیزی یان نیفاسی بینی واجبە لەسەری واز لە نوێژ و ڕۆژوو بھێنێت ، ئەگەر خوێن قطع بوو لە ماوەی حەیز یان نیفاس ، دوای خوێن ھاتەوە ، جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان ، دوو وتە ھەیە :
یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بە حەیز و نیفاس حساب ناکرێت ، بە پاک بوونەوە حساب دەکرێت و دەبێت نوێژ بکات .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نموونە خوێنی نیفاس ئەگەر پاک بوویت ، خۆت دەشۆیت و بەڕۆژوو دەبیت ، ئەگەر خوێن گەڕاوە دادەنیشیت و نوێژ ناکەیت و ڕۆژوو ناگریت وەک ئەو ئافرەتانەی تووشی نیفاس بووینە . )) فتاوی الجامع الکبیر .
زانایان اللجنە الدائمە دەڵێن : (( ئەگەر خوێن قطع بوو ڕۆژێک یان شەوێک لە کاتی ڕۆژەکانی حەیز ، واجبە لەسەری خۆی بشوات و نوێژەکان بکات لەو کاتەی پاک بۆتەوە تێیدا ، لەبەر وتەی ابن عباس : " أما إذا رأت الدم البحراني فإنها لا تصلي ، وإذا رأت الطهر ساعة فلتغتسل " )) فتاوى اللجنة الدائمة ( مجلة البحوث العلمية 12/102 ) .
دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون بە پاک بوونەوە حساب ناکرێت ، نابێت نوێژ بکات و بەڕۆژوو بێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا دەڵێن قطع بوونی خوێن ئەگەر چی یەک ڕۆژیش بێت بە پاک بوونەوە حساب دەکرێت ، لەسەریەتی نوێژ بکات و بەڕۆژوو بێت لە ڕەمەزان ، ئەگەر چی پاک بێتەوە دوای ڕۆژێک یان دوو ڕۆژ ، ھەندێک زانای تر دەڵێن ئەمە پاک بوونەوە نییە ، بە حەیز حساب ناکرێت ھەتا بە تەواو پاک دەبێتەوە و تەواو دەبێت ، ئەمەیان واللە أعلم نزیکترە لە صواب ، ... )) نور علی الدرب .
وتەی ڕاست وتەی دوومە ، واللە أعلم .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net