پرسیار : ئایا ئەگەر دوو نوێژ جمع بکرێت یەک جار زیکر دەکرێت یان دوو جار بۆ ھەردوو نوێژ ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئەگەر ئیمام مەجالی دا دوای نوێژی یەکەم بۆ زیکر کردن ، ئەوە زیکری یەکەم بکە ، پاشان زیکری نوێژی دووەم بکە ، ئەگەر مەجالی نەدا دەتوانی یەک زیکر بکەیت بۆ ھەردووکیان ، وە دەتوانی دوو زیکریش بکەیت ، بەڵام ئەوەی دیار بێت یەک زیکر بەسە .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی دیار بێت یەک زیکر بەسە ، چونکە دوو نوێژ بە جمع کردن وەک یەک نوێژ وایە ، یەک زیکر بۆ ھەردووکیان بەسە ، بەڵام عامەکە دەکەیت ، نموونە : نوێژی مغرب و عیشا ئەگەر جمع کرا ، سونەتە دوای نوێژی مغرب دە بڵێیت : جار لا إله إلا الله وحده لا شريك له ، له الملك وله الحمد ، وهو على كل شيء قدير ، بۆ نوێژی عیشا سێ جار دەڵێیت ، لەم حالەتر زیادەکە دەڵێیت ، چونکە کەمەکەش داخلی زۆرەکە دەبێت ، ئەگەر بۆ ھەر یەکێکیان زیکر بکەیت ئەوە ھیچی تێدا نییە یەکەم بەسە . )) "لقاءات الباب المفتوح" (1/259) .
زانایانی اللجنة الدائمة دەڵێن : (( سەبارەت بە زیکر زیکری دووەم بەسە ، زیکری یەکەم سونەتێکە شوێنی چووە " واتە کاتەکەی چووە ")) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net