پرسیار // ئایا مەسحی سەر لە کاتی دەست نوێژ یەک جار دەکرێ یان سێ جار ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان دوو وتە هەیە سەبارەت بە مەسحی سەر :
یەکەم // زۆربەی زانایان دەڵێن مەسحی سەر یەک جار دەکرێ ، بەلگە :
(١) فەرموودەی عبداللە بن زید خوا لێی ڕازی بێت : (( ثم ٲدخل یده فمسح رٲسه فٲقبل بهما وٲدبر مرة واحدة )) رواە البخاری (١٨٦) ، مسلم (٣٣٥) .
واتە : دەستی خۆی لە ناو قاپی ئاو نا سەرەتای سەری مەسح کرد هەتا کۆتای سەر دوای دەستەکانی گەڕاندەوە بۆ سەرەتای سەر یەک جار .
(٢) فەرموودەی عەلی خوا لێی ڕازی بێت : (( و مسح برٲسە واحدة )) رواە أبوداود (١١١) .
واتە: مەسحی سەری کرد یەک جار .
(٣) فەرموودەی ربیع بنت معوذ رواه ابو داود (۱۲۹) , ترمذی یه (۳٤) : ((.... مرة واحدة )) واتە : مەسحی سەری کردووە یەکجار .
(٤) لەڕووی عەقلەوە مەسح بۆ ئەوە دانراوە بۆ ئەوەی ئاسانکاری بێت نەبێتە بارگرانی ، ئەگەر بلێیت دەبێت سێ جار مەسح بکەی ئەوە نزیکە لەبارگرانی بەتایبەتی ئەگەر پرچی کورت بێت ، سێ جار مەسح بکات ئەوە دەبێتە نیمچە شوشتن نەک مەسح .
دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن دروستە سێ جار مەسحی سەر بکرێ ، کە ئەمە وتەی ئیمام شافعی و وتەیێکە لە وتەکانی ئیمام احمد ، بەلگە :
(١) فەرموودەیی عثمان خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت : (( الا ٲریکم وضوء رسول الله صلی الله علیه وسلم ثم توضٲ ثلاثا ثلاثا )) رواە مسلم (٢٣٠) .
واتە: ئایا دەست نوێژی پێغەمبەرتان پێ پیشان نەدەم سەلامی خوای لێ بێت ، پاشان سێ جار سێ جار ئەندامەکانی دەستنوێژی شوشت .
ەرموودەی عثمان خوا لێی ڕازی بێت ڕیوایەتی ابو داوده ژمارە (۱۱۰) دەفەرمووێت : (( ان عثمان مسح رٲسه ثلاثا ، ثم قال : رٲیت رسول اللە صلی الله علیه وسلم فعل هذا ))
واتە: عوسمان سێ جار مەسحی سەری کرد ، پاشان وتی پێغەمبەری خوام بینیوە سەلامی خوای لێ بێت بەم شێوە مەسحی کردووە سێ جار .
(٣) لەروی عەقلەوە مەسحی سەر سێ جار بکرێ باشترە بۆ خاوێن بوون .
وتەی ڕاست وتەی یەکەمە ، وەلام بۆ بەلگەکانی وتەی دووەم :
(١) دەلێین فەرموودەی عوسمان دیار نییە کە مەسحیشی سێ جار کردووە یان نە ، دەلێین باسی ئەندامەکانی ترە سێ جار بێجگە لە مەسح ، چونکە فەرموودەی تر مان هەیە ڕوون و ئاشکرایە کە یەک جار مەسحی کردووە .
(٢) دەلێین روایەتی ابو داود لاوازە لەسەنەد ، وە مەتنەکەیش پێچەوانەی فەرموودەی ڕاستن .
(٣) سێ جار مسح کردن باشترە بۆ خاوێن بوون ، دەلێین ئەم بەلگەی عەقلی پێچەوانەی نەقلە " واتە : پێچەوانەی فەرموودەیە " ، لەوانەیە مەسح کردن بۆ خاوێن بوونی سەر نەبێت حیکمەت دیار نییە.
وتەی ئیمام عەلی دەفەرمووێت : ئەگەر دین بە بیرو ڕا و عەقل بوایا باشتر بوو ژێرەوەی خوف یان گۆرە مەسح بکرێ نەک سەرەوە ، چونکە ژێرەوەی خوف یان گۆرە پیس دەبێت شوێنێک پیس ببێت زیاتر پێویستی بە مەسحە ، زانایان دەلێن بە پێچەوانەوە لەڕووی عەقلیشەوە سەرەوەی خوف یان گۆرە باشترە مەسح بکرێ نەک ژێرەوە ، چونکە ئەگەر دەستی تەڕت بە ژێرەوەی خوف یان گۆرە دابھێنی زیاتر پیسای هەلدەگرێت ، مەبەستی ئیمام عەلی ئەوەیە ئەگەر دین بە عەقلێک بووایا کە سەلیم نەبێت " ڕاست و کامل نەبێت " ، چونکە دین پێچەوانەی عەقلی تەواو نییە ،
وە لەوانەیە ئیمام عەلی مەبەستی ئەوە بێت عەقل دەلێت مسح بۆ خاوێن کردنە کە چی وانییە ، ئەم مەسحە تەنها عیبادەتە ، لەوانەیە چەند حیکمەتی تری هەبێت کەس نازانێت بەس خوا نەبێت .
کەواتە زانایان دەلێن عەقلی تەواو پێچەوانەی دین نییە ، وە زۆر جار عەقل ناگات بە هەموو حیکمەتەکان و وە دەبێت ئیماندار تەسلیم بێت بۆ فەرمانی خوا .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ