پرسیار : ئایا واجبە سورەت فاتیحە تێبگەی و مانای بزانی ؟
وەڵام : زانایان دەلێن ھەر کەسێک قورئان بخوێنێتەوە بۆ ئەوەی تێ بگات ئیلا خوای گەورە بۆی ئاسان دەکات و تێی دەگەیەنێت ، چونکە خوای گەورە قورئانی ئاسان کردووە بۆ لەبەر کردن و تێگەیشتن ، وە ھەر کەسێک بخوێنێتەوە بێ تێگەیشتن پاداشت بۆی ھەیە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( مرۆڤ پاداشت وەردەگرێت لەسەر خوێندنەوەی قورئان جا چ ماناکەی تێ بگات یان تێ نەگات ، بەلام نابێت مرۆڤ تەکلیفی لێ کرابێت بە کردەوە پێ کردنی کەچی ماناکەی نازانێت و تێ ناگات ، مرۆڤ ئەگەر خۆی فێری زانستی پزیشکی بکات و کتابی پزیشکی بخوێنێتەوە ، ناتوانێت سوودی لێ وەربگرێت ھەتا ماناکەی تێ دەگات و بۆی شەرح دەکرێت ، بەلکو ھەموو ھەولێک دەدات بۆ تێگەیشتنی بۆ ئەوەی کردەوەی پێ بکات ، ئەی چی دەلێی بۆ کتابی خوای گەورە کە شیفایە بۆ دڵ و ئامۆژگاییە بۆ خەلک ، مرۆڤ دەخوێنێتەوە بێ ئەوەی لێی وردبێتەوە و ماناکەی تێ بگات ، لەبەر ئەوە ھاوەڵان لە دە ئایەت تێنەدەپەڕین ھەتا فێری دەبوون و کردەوەیان پێ دەکرد ، فێری قورئان دەبوون بە زانست و کردەوە .
مرۆڤ پاداشت وەردەگرێت لەسەر خوێندنەوەی قورئان جا چ تێی بگات یان تێی نەگات ، بەلام مرۆڤ دەبێت ھەموو ھەولێک بدات بۆ تێگەیشتنی ، وە ئەم تێگیشتنە وەربگرێت لە زانایانی جێگای متمانە لە زانست و ئەمانەت . )) "فتاوى نور على الدرب" (5/ 2) بترقيم الشاملة .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە ژن وپیاوی ئیماندار قورئان بخوێننەوە ئەگەر چی مانای قورئانیش تێنەگەن ، بەڵام بۆی دانراوە بیری لێ بکاتەوە ھەتا تێبگات ، بگەڕێتەوە بۆ کتابی تەفسیر ئەگەر تێگەیشتنی ھەبێت بتوانێت بگەڕێتەوە ، با بگەڕێتەوە بۆ کتابی تەفسیر و کتابی زمانی عەرەبی ھەتا سوودی لێ وەربگرێت ، وە پرسیار لە کەسی شارەزا بکات لەوەی کێشەی بۆ دروست بووە ، مەبەستمان ئەوەیە بیری لێ بکاتەوە ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : " كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُوْلُوا الْأَلْبَابِ " [ ص : ٢٩ ] .
ئیماندار بیر لە قورئان دەکاتەوە ، واتە : گرینگی بە خوێندنەوەی قورئان دەدات و بیری لێ دەکاتەوە ھەتا ماناکەی تێ دەگات ، ئەگەر ھەموو ماناکەی تێ نەگات ئەوە زۆری تێ دەگات ، دەخوێنێتەوە و بیری لێ دەکاتەوە ، ئافرەتیش بەھەمان شێوە ، ھەتا سوود لە وتەی خوای گەورە وەردەگرێت ، و ھەتا مەبەستی خوای گەورە تێ بگات و کردەوەی پێ بکات ، خوای گەورە دەفەرمووێت : " أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ أَمْ عَلَى قُلُوبٍ أَقْفَالُهَا " [ محمد : ٢٤ ] . ..... )) "فتاوى نور على الدرب" (1/332) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net