سەردێری پرسیار:ئایا لە دەست نوێژ ھەلگرتن مەسحی ئافرەتیش وەک ھی پیاوە ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:114

پرسیار:

پرسیار // ئایا لە دەست نوێژ ھەلگرتن مەسحی ئافرەتیش وەک ھی پیاوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن مەسحی سەری ژن و پیاو وەک یەک وایە ، چونکە ئەسڵ وایە ژن و پیاو لە ئەحکامەکان وەک یەکن ئیلا بەلگە ھاتبێت جیاکردبێتەوە .

ئیمام بوخاری بە معلقی لە سەعیدی کوڕی موسەیەب نقل دەکات دەلێت : (( ئافرەت وەک پیاو وایە بۆ مەسحی سەر و مەسحی سەر دەکات . ))

ئیمام النسائی بابەتێکی باس کردووە بە : (( مسح المرأة رأسها )) وە فەرموودی عائشەی ھێناوە .

عائشە خوا لێی ڕازی بێت باسی دەست نوێژی پێغەمبەر دەکات سەلامی خوای لێ بێت : (( .... عائشە دەستی خۆی لەسەرەتای سەری دادەنێ و پاشان مەسحی دەکات یەکجار تا کۆتای سەری ..... )) رواە النسائی (١٠٠) ، وقال الألبانی : صحیح الإسناد (١/٢٤) .

شێوەی مەسح کردنی سەر دوو جۆرە :

یەکەم // سەرەتای سەر مەسح دەکرێت بە ھەردوو دەست تا کۆتای سەر پاشان دەگەڕێنیتەوە بۆ سەرەتای سەر .

دووەم // ھەموو سەر مەسح دەکەیت بەلام بەگوێرەی ئاراستەی قژ ھەتا شێوەی قژی نەگۆڕدرێت .

ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ترسی ئەوە ھەبێت قژ بکرێتەوە و بلاوبێتەوە ئەوا دەستەکانت بۆ مەسح کردن مەگەڕێنەوە ، ئیمام ئەحمەد دەقی ھەیە بۆ ئەم مەسح کردن ، ..... )) "المغني" (1/ 87) .

پێویست ناکات ئافرەت ھەموو قژی مەسح بکات تا کۆتای قژی ، چونکە خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ... سەرتان مەسح بکەن ... )) نەی فەرموو قژتان مەسح بکەن ، زۆر ئافرەت ھەیە قژی ھەتا خوارەوەی پشت درێژە و ھەموو قژی مەسح دەکات ھەتا خوارەوەی پشت کە ئەمە ھەڵەیە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام