سەردێری پرسیار:حوکمی جمع کردنی نوێژ لە کاتی نەشتەرگەری ؟

بەرواری دانان :2019-04-17 کۆدی پرسیار:1139

پرسیار:

پرسیار : ئەگەر کەسێك قژی زەرع بکات بۆ ماوەی ۱۱ کاتژمێر لە ژێر نەشتەرگەری بێت ، نوێژەکان جمع بکات ئاساییە بێ ئەوەی قژی تەر بێت ؟ دکتۆر دەلێت شوێنی زەرع نابی هیچی بەرکەوێت ، نابی سەرت نەوی بکەی بۆ ماوەی ۱٠ رۆژ ، ئایا ئاساییە بە دانیشتن نوێژ بکەی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان سەبارەت بە نوێژ و دەست نوێژ دەڵێن :

یەکەم : واجبە دەست نوێژ بگریت ئەگەر بتوانی ئاو بەکار بھێنی ، ئەگەر نەتوانی دەتوانی تەیەمووم بکەیت .

زانایان دەلێن ئەوەی دەستی یان سەری یان هەر ئەندامێكی تری بریندار دەبێت ، یان نەشتەریگەری بۆی دەکرێت ئەم دوو حالەتەیە :

حالەتی یەكەم : ئەگەر داپۆشراو بێت حوكمی مەسح كردن لەسەر جبائری هەیە .

حالەتی دووەم : ئەگەر داپۆشراو نەبێت ئەم سێ حالەتەیە :

(١) ئەگەر شۆردن زیانی بۆی نەبێت ، دەبێت بشۆردرێت وەك ئەندامەکانی تری دەست نوێژ .

(٢) ئەگەر شۆردن زیانی بۆی هەبێت بێجگە لە مەسح ، ئەوە دەبێت مەسح بکرێت .

(٣) ئەگەر شۆردن و مەسح زیانی بۆی هەبێت ، ئەوە دەبێت تەیەموم بکات .

دووەم : واجبە نوێژ بە پێوە " واتە : لەسەر قاچ وەستان " بکەیت ، ئەگەر نەتوانی دەتوانی بە دانیشتنەوە بکەیت ، ئەگەر نەتوانی دەتوانی لەسەر تەنیشت نوێژ بکەیت ، ئەگەر نەتوانی دەتوانی لەسەر پشت بکەیت .

سێیەم : دەبێت نوێژ لەکاتی خۆیدا بکەیت ، ئەگەر لەسەرت گران بوو دروستە نوێژ کۆ بکەیتەوە ، نوێژی نیوەڕۆ و عصر کۆ دەکەیتەوە ، وە نوێژی مغرب و عیشا .

چوارەم : ئەگەر بەئاگا ھاتی دوای نەشتەرگەری ، وە ھەندێک نوێژەکانت چوو بێت ، ئەوە دەبێت نوێژەکان یەکسەر بکەیتەوە بە تەرتیب ، ئیلا ئەگەر نەتوانی یان لەسەرت گران بێت ئەوکاتە دوای دەخەی ، ئەو کات دەکەیتەوە کە دەتوانی یان لەسەرت گران نییە .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( یەکەم جار واجبە لەسەر دکتۆر سەیری کارەکە بکات ، ئەگەر بکرێت نەشتەرگەری دوابخات دەبێت دوابخات ھەتا کاتی نوێژ دێت وەک نیوەڕۆ ، نەخۆش نوێژی نیوەڕۆ و عصر دەکات پێکەوە ئەگەر داخلی کاتی نیوەڕۆ بوو ، بەم شێوەیە بۆ شەویش نوێژی مغرب و عیشا دەکات پێکەوە ئەگەر خۆر ئاوابوو پێش نەشتەرگەری ، سەبارەت بەوە ئەگەر نەشتەرگەری کاتی چێشت تەنگاو بوو ، ئەوە نەخۆش عوزری ھەیە ، ئەگەر بە ئاگا ھات ئەو نوێژانە قەزا دەکاتەوە ئەگەر چی دوای یەک ڕۆژ یان دوو ڕۆژ بێت ، ھەر کاتێک بەئاگا ھات نوێژ قەزا دەکاتەوە ، سوپاس بۆ خوا ھیچی لەسەر نییە ، وەک نووستوو ئەگەر بەئاگا ھات لەسەریەتی ئەو نوێژانە بە تەرتیب بکاتەوە کە لێی چووە ، ..... )) " مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز " (10/ 372).

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام