پرسیار : حوکمی نووستن دوای نوێژی عصر ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتوون ڕێگرییان لە نووستنی دوای عصریان کردبێت ، وە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای ھیچ کاتێک دوای عصر نەنووستووە ، بەڵکو دوای عیشا یان قەیلولوی کردووە ، ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون باش نییە دوای عصر بخەویت ، چونکە بەردەوام نووستن دوای عصر زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و تووشی وەسواس دەبێت ، وتەی ڕاست ئەصل وایە نووستن دروستە لەو کاتە ، ئەگەر لەڕووی پزیشکی یەوە خراپ بێت دەڵێن باشتر وایە نەخەویت لەم کاتە نەک بڵێیت مەکروھە .
سەبارەت بە فەرموودەیە زانایان دەڵێن لاوازە : " من نام بعد العصر فاختُلس عقله فلا يلومنَّ إلا نفسه " .
والحديث : ضعَّفه الشيخ الألباني في " السلسلة الضعيفة " ( 39 ) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( نەم زانیووە ھیچ شت ھەبێت ، نووستنی عصر نەمان زانیووە شتێکی تێدا بێت ، ھیچی تێدا نییە و دروستە ، ھەموو کاتەکان نەم زانیووە ھیچی تێدا بێت ، دوای مغرب نەبێت نووستن پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێی باش نەبووە ، نووستنی پێش نوێژی عیشای پێ باش نەبووە وە قسە کردنیش دوای عشاء .
سەبارەت بە عصر و نیوەڕۆ و بەیانی ھیچی تێدا نییە ، بەڵام مرۆڤ ئەگەر لە کاتی گونجاو بگەڕێت باشترە ، ئەگەر بۆی کرا نیوەڕۆ بخەوێت باشترە لە عصر ، ئەگەر بۆی کرا قەیلولە بکات پێش نیوەڕۆ ئەوە باشترە ، ... ))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net