سەردێری پرسیار:ئایا دروستە ئافرەت بڕوات بۆ حەج لەگەڵ کۆمەلێک ئافرەت ؟

بەرواری دانان :2019-04-13 کۆدی پرسیار:1132

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە ئافرەت بڕوات بۆ حەج لەگەڵ کۆمەلێک ئافرەت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : محمد ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم کردەوەیە حەج کردن بێ مەحرەم حەڕامە ، لەبەر فەرموودەی :

عن ابن عباس رضي الله عنهما قال : سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول وهو يخطب : لا تسافر المرأة إلا مع ذي محرم ، فقام رجل فقال : يا رسول الله ، إن امرأتي خرجت حاجة ، وإنني قد اكتُتِبتُ في غزوة كذا وكذا ، فقال النبي صلى الله عليه وسلم : انطلق فحج مع امرأتك " رواه البخاري (3006) ومسلم (1341) .

دروست نییە بۆ ئافرەت سەفەر بکات بێ مەحرەم ، مەحرەم : ئەوەیە لەسەری حەڕامە ھەتا ھەتایی لە نەسەب ، یان بە ھۆکارێکی ڕێگەپێدراو ، مەرج ئەوەیە بالغ بێت و عاقل بێت ، سەبارەت بە مناڵ نابێتە مەحرەم ، ھەروەھا بێ عەقلیش نابێتە مەحرەم ، حیکمەت لە بوونی مەحرەم لەگەڵ ئافرەت ئەوەیە بیپارێزێت ، ھەتا نەکەوێتە دەستی ئەوانەی شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان دەکەون و لە خوا ناترسن و ڕەحم بە بەندەکانی خوا نابەن .

ھیچ جیاوازی نییە لەنێوان ئەوەی ئافرەتی لەگەڵ بێت یان نە ، یان ئەمین بێت یان ئەمین نەبێت ، ھەتا ئەگەر لەگەڵ ئافرەتی ئەھلی خۆیانیش بڕوات و ئەمین بێت ، ئەوە دروست نییە بێ مەحرەم سەفەر بکات ؛ چونکە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێک فەرمانی بەو پیاوە کرد کە بڕوات حەج لەگەڵ خێزانی خۆی بکات ، پرسیاری ئەوەی لێ نەکرد ئافرەتی لەگەڵە یان نە ، وە ڕێگاکە ئەمینە یان نە ، ئەم پرسیار نەکردنە بەڵگەیە ھیچ جیاوازی نییە ، ئەمە وتەی ڕاستە .

ھەندێک خەڵک لەم سەردەمە ئاسانکاری دەکەن ، ئافرەت دەچێتە ناو فڕۆکە بێ مەحرەم ، گومانی تێدا نییە ئەمە پێچەوانەی دەقەکانی گشتین ، سەفەر بە فڕۆکە وەک سەفەرەکانی ترە بۆ ئەگەری ترسناکی و شتی تر ....

بەھەر حاڵ ئافرەت لەسەری واجبە لەخوا بترسێ و سەفەر نەکات بێ مەحرەم ، نە بۆ حەج و نە بۆ سەفەری تر ئیلا لەگەڵ مەحرەمێک عاقل و بالغ بێت .))

پرسیار کراوە لە ابن باز : من حەجەم کردووە بێ مەحرەم ، حوکمی حەجی من چییە ؟

لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( حەجی تۆ دروستە ، سوپاس بۆ خوا ، واجبی حەج لەسەر تۆ لاچووە ، داوا لەخوا دەکەم خوای گەورە لێت وەربگیرێت ، بەڵام ھەڵەت کردووە بۆ حەج کردن بێ مەحرەم ، لەسەر تۆیە تەوبە بکەیت و بگەڕێیتەوە بۆ لای خوای گەورە و استغفار بکەی و پەشیمان ببیتەوە ، بۆ داھاتوو حەج نەکەیت ئیلا مەحرەمت لەگەڵ بێت ، لەبەر وتەی پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت : " لا تسافر امرأة إلا مع ذي محرم" متفق على صحته، فالرسول - صلى الله عليه وسلم - قال: "لا تسافر امرأة إلا مع ذي محرم" ، لەسەر تۆ و ئافرەتی موسلمان واجبە ملکەچ بن بۆ فەرموودە ، وە ئافرەت سەفەر نەکات ئیلا مەحرەمی لەگەڵ بێت ، مەحرەمیش زانراوە : ھاوسەری و باوکی و برای و مەحرەمی تر ئەوانەی لەسەری حەڕامن ھەتا ھەتایی ، یان بەھۆی نزیکی یان مصاھرە یان شیرخواردن ، سەبارەت بە حەج ، حەجت دروستە و واجبی حەج لەسەرت لاچووە سوپاس بۆ خوا . )) نور علی الدرب .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام