سەردێری پرسیار:حوکمی خوێندنەوەی سورەت القدر دوای دەست نوێژ ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:113

پرسیار:

پرسیار // ئایا سونەتە سورەت القدر بخوێنیتەوە دوای دەست نوێژ ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن ھیچ فەرموودەی ڕاست نەھاتوون بۆ خوێندنەوەی سورەت القدر دوای دەست نوێژ .

سخاوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوێندنەوەی سورەت " إنا أنزلناە " دوای دەست نوێژ ھیچ ئەسل و ئەساسێکی بۆی نییە . )) "المقاصد الحسنة" (ص 664) .

پرسیار کرا لە ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت : ئایا فەرموودە جێگیر بووە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت یان پیشینەکان کە پێی خۆش بووە سورەت : (( إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ )) [القدر:1] ، بخوێنێتەوە دوای دەست نوێژ دە جار ؟

لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ھیچ ئەسڵی بۆی نییە نە لە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت و وە نە لە ھاوەڵان ، ئەمەیان باطلە بەڵێ . ))

عامری عزی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوێندنەوەی سورەت القدر دوای دەست نوێژ ھیچ ئەسل و ئەساسێکی بۆی نییە . )) "الجد الحثيث في بيان ما ليس بحديث" (ص 234) .

شیخ الالبانی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە فەرموودەیەکی دانراو وھەلبەستراوە . )) "الضعيفة" (1449) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام