سەردێری پرسیار: ئایا دروستە مەسح لەسەر خوف بکەیت کاتی نووستن ئەگەر تووشی لەشگرانی ببيت ؟

بەرواری دانان :2019-04-09 کۆدی پرسیار:1122

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە مەسح لەسەر خوف بکەیت کاتی نووستن ئەگەر تووشی لەشگرانی ببيت ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن سونەتە دەست نوێژ بگریت کاتی نووستن ئەگەر لەشگران بیت ، بەڵگە :

(١) عَنِ ابْنِ عُمَرَ : " أَنَّ عُمَرَ بْنَ الخَطَّابِ ، سَأَلَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَيَرْقُدُ أَحَدُنَا وَهُوَ جُنُبٌ ؟ قَالَ : (( نَعَمْ إِذَا تَوَضَّأَ أَحَدُكُمْ ، فَلْيَرْقُدْ وَهُوَ جُنُبٌ )) " رواه البخاري ( 287 )، ورواه مسلم ( 306 ) .

واتە : لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە ھەردووکیان ڕازی بێت عومەر پرسیاری لە پێغەمبەر کرد درود و سەلامی خوا ئایا یەکێک لەئێمە بخەوێت ئەگەر لەشگران بێت ؟ فەرمووی : (( بەڵێ ئەگەر دەست نوێژی گرت ، بابخەوێت و ھەر لەشگرانە " واتە : لەشگرانی لەسەر لانەچووە " )) .

(٢) عَنْ عَائِشَةَ ، قَالَتْ : " كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَنَامَ ، وَهُوَ جُنُبٌ ، غَسَلَ فَرْجَهُ ، وَتَوَضَّأَ لِلصَّلاَةِ ) رواه البخاري ( 288 ) ، ورواه مسلم ( 305 ) .

واتە : لە عائیشە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ئەگەر بیویستبا بخەوێت و لەشگران بوایا ، ئەوە فەرجی خۆی دەشۆرد و دەست نوێژی دەگرت وەک دەست نوێژ گرتن بۆ نوێژ .

زانایان دەڵێن مەسح کردن لەسەر خوف بۆ لەشگران دوو حالەتە :

حالەتی یەکەم : ئەگەر تووشی لەشگرانی بوو ، بییەوێت دەست نوێژ بگرێت و مەسح لەسەر خوف بکات بۆ ئەوەی نوێژ بکات ، ئەمەیان دروست نییە ، چونکە یەکێک لە مەرجەکانی مەسحبکردن لەسەر خوف ئەوەیە نابێت لەسەر بێ نوێژی گەورە بێت " واتە : لەشگرانی " ، بەڵگە :

عَنْ صَفْوَانَ بنِ عَسَّالٍ قَالَ : كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَأْمُرُنَا إِذَا كُنَّا سَفْرًا أَنْ لا نَنْزِعَ خِفَافَنَا ثَلاثَةَ أَيَّامٍ وَلَيَالِيَهُنَّ إِلَّا مِنْ جَنَابَةٍ ، وَلَكِنْ مِنْ غَائِطٍ وَبَوْلٍ وَنَوْمٍ ، أَخْرَجَهُ النَّسَائِيُّ وَالتِّرْمِذِيُّ وَاللَّفْظُ لَهُ ، وَابْنُ خُزَيْمَةَ وَصَحَّحَاهُ .

واتە : لە صەفوانی کوڕی عەسسال دەگێڕنەوە خوابلێی ڕازی بێت فەرمووی : (( جاران کە لەسەفەر بووینایە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت پێمانی دەگوت : ھەتا ماوەی سێ ڕۆژ مەسحی خوفەکانمان بکەین و لەو سێ ڕۆژانە دس ، لە پێمان دایان ناکەنین ، نە بۆ پیسی و نە بۆ میز و نە بۆ خەو مەگەر بۆ لەشگرانی )) .

حالەتی دووەم : ئەگەر تووشی لەشگرنی بوو پێش نووستن ، بییەوێت دەست نوێژ بگرێت و مەسح لەسەر خوف بکات یان گۆریە ، وە نوێژیش بەو دەست نوێژە ناکات ، چونکە لەشگرانی لەسەری لانەچووە ، لەم حالەتە جیاوازی ھەیە لەنێوان زانایان :

یەکەم : ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون لەم حالەتەش نابێت مەسح لەسەر خوف یان گۆریە بکەیت .

العيني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک تووشی لەشگرانی ببێت دوای لەبەر کردنی خوف و لەسەر تەواو بوونی پاک و خاوێنی ، ئەوە دروست نییە مەسح لەسەر خوف بکات بە مطلقی . )) "البناية شرح الهداية" (1/599) .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون لەم حالەتە دروستە مەسح لەسەر خوف یان گۆریە بکەیت ، چونکە ئەم مەسح کردنە بۆ نوێژ نییە بەڵکو بۆ خەفیف کردنی بێ نوێژی یە .

عبدالرحمان البراک خوا بیپارێزێت ڕوخسەتی داوە بۆ مەسح کردن لەسەر خوف لەم حالەتە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام