سەردێری پرسیار: حوکمی قورئان خوێندنەوە لەسەر مردوو " واتە : سورەت یس " ؟

بەرواری دانان: 2019-04-08 کۆدی پرسیار: 1121

پرسیار:

پرسیار : حوکمی قورئان خوێندنەوە لەسەر مردوو " واتە : سورەت یس " ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون سونەتە لەسەرە مەرگ سورەت یاسین لەسەر کەسەکە بخوێنیتەوە ، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و حەنابلەیە ، بەڵگە :

(١) عَنْ مَعْقِلِ بْنِ يَسَارٍ رضي الله عنه قَالَ : قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (( اقْرَءُوا يس عَلَى مَوْتَاكُمْ )) رواە أحمد (19789) وأبو داود (3121) ، والحديث ضعيف ، ضعفه النووي في "الأذكار" ، وضعفه الألباني في "إرواء الغليل" (688) .

زانایان دەلێن فەرموودەی معقل بن یسار دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( اقرٲوا علی موتاکم { یس} )) رواە ابو داود ، نسائی (۱۰٤۷) , واتە : بخوێنن لەسەر مردووەکانتان سورەت { یس} .

زانایان دەلێن ئەمە نابێتە بەلگە کە دروست بێت سورەت یس لە سەر مردوو بخوێنی ، چونکە :

فەرموودەکە لاوازە لەبەر دوو هۆ :

ٲ - اضطراب له سەنەد هەیە .

ب - ابو عثمان مجهوله دیار نییه.

دەلێن ئەگەر فەرموودەکە ڕاستیش بێت نابێتە بەلگە ، چونکە مەبەست بە ( موتاکم ) سەرەمەرگە نەک دوای مردن ، بەلگە پالپشتی ئەمە بکات ، فەرموودەی ابی سعید دەلێت : پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لقنوا موتاکم : لا الە ٳلا اللە )) رواە مسلم(۹۱٦) ، واتە : بە بیر ئەو کەسە بهێننەوە و لە لای بلێن وشەی لا الە ٳلا اللە ، لەم فەرموودە دەلێت (موتاکم ) مەبەست پێ سەرەمەرگە نەک دوای مردن .

(٢) عن صَفْوَان قال : حَدَّثَنِي الْمَشْيَخَةُ أَنَّهُمْ حَضَرُوا غُضَيْفَ بْنَ الْحَارِثِ الثُّمَالِيَّ (صحابي) حِينَ اشْتَدَّ سَوْقُهُ ، فَقَالَ : هَلْ مِنْكُمْ أَحَدٌ يَقْرَأُ يس ؟ قَالَ : فَقَرَأَهَا صَالِحُ بْنُ شُرَيْحٍ السَّكُونِيُّ ، فَلَمَّا بَلَغَ أَرْبَعِينَ مِنْهَا قُبِضَ . قَالَ : فَكَانَ الْمَشْيَخَةُ يَقُولُونَ : إِذَا قُرِئَتْ عِنْدَ الْمَيِّتِ خُفِّفَ عَنْهُ بِهَا . قَالَ صَفْوَانُ : وَقَرَأَهَا عِيسَى بْنُ الْمُعْتَمِرِ عِنْدَ ابْنِ مَعْبَدٍ . رواە أحمد (4/105) (16521) ، قال الحافظ في "الإصابة" (5/324) : إسناده حسن .

شيخ الإسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوێندنەوە قورئان لەسەر مردوو داھێنراوە ، پێچەوانەی خوێندنەوەی قورئان لەسەر ئەوکەسەی لەسەرەمەرگە ، چونکە سونەتە سورەت یاسین لەسەری بخوێنی . )) "الاختيارات" لاپەڕە ٩١ .

ئیمام مالک بۆ ئەوە چووە باش نییە سورەت یاسین لەسەرەمەرگیش لەسەر کەسەکە بخوێنی .

الشيخ الألباني ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە خوێندنەوەی سورەت یاسین لە کاتی سەرەمەرگ ، وە ڕوو وەچەرخاندنی کەسەکە ڕووەو قیبلە ، ھیچ فەرموودەی صحیح نەھاتوون . )) "أحكام الجنائز" :

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( خوێندنەوەی سورەت یاسین لەسەر کەسێک لە سەرەمەرگ سونەتە لای زۆر لە زانایان ، لەبەر وتەی : " اقرأوا على موتاكم يس " بەڵام ئەم فەرموودەیە ھەندێک زانا قسەیان لەسەر کردووە ، لە لای ھەندێک زانا صحیحە و سونەتە ئەم سورەتە بخوێنی ، وە لەلای ھەندێکی تر لاوازە و سونەت نییە . )) "فتاوى ابن عثيمين" (17/72) .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام