پرسیار // ئایا دروستە ئافرەت مەسحی سەر بکات لەسەر سەرپۆش بێ ئەوەی لابدات ؟
وەلام // جیاوازی ھەیە لە نێوان زانایان سێ وتە ھەیە :
یەکەم // زۆربەی زانایان دەلێن نابێت ئافرەت مەسح بکات لەسەر سەرپۆش ، وە ھەر ئافرەتێک مەسح بکات لەسەر سەرپۆش دەست نوێژی بەتالە ئیلا ئەگەر سەرپۆش تەنک بێت و ئاو بمژێت بگات بە سەری .
دووەم // ھەندێک زانای تر دەلێن دروستە ئافرەت مەسح بکات لەسەر سەرپۆش ، کە ئەمە وتەی ئیمام ئەحمەد و ابن حزم و چەند زانای ترە .
سێیەم // ھەندێک زانای تر دەلێن ئەگەر سەرپۆش داکەنین قورس بێت ئەوە لە پێشترە بۆ مەسح کردن ئەگەر نا مەسح بکات باشترە ، کە ئەمە وتەی ڕاستە و وتەی ابن تیمییە و ابن عثیمینە .
ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی دووەم دەلێت دروستە ئەمەیان دیارترە و نزیکترە لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " مەسح بکەن لەسەر خوف و خمار " رواە احمد ، زانایان دەلێن ئەوەی ڕاست بێت بۆ ئەمە کردەوەی پێغەمبەر جێگیر بووە نەک وتەی ، ئافرەتیش داخلی ئەمە دەبێت بۆ مەسح کردن لەسەر خمار ھەروەک چۆن داخل دەبن بۆ مەسح کردن لەسەر خوف .
چونکە دروستە پیاو مەسح بکات لەسەر جل و بەرگی " واتە مەسح لەسەر جامانە " دروستە بۆ ئافرەتیش وەک پیاو ، چونکە دروستە جل و بەرگ لەسەر سەر دابنێی ، وە داکەناندنی قورسە وەک جامانەی پیاو حسابی بۆی دەکرێت و لەپێشترە ، چونکە سەرپۆشی ئافرەت زیاتر سەر دادەپۆشێت لە جامانەی پیاو ، وە داکەناندنی قورسترە ، وە پێویستی ئافرەت بۆ مەسح کردن لەسەر سەرپۆش زیاترە لە مەسح کردن لەسەر خوف . )) "شرح العمدة " ( 1 / 265 ، 266 ) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کرا : ئایا دروستە ئافرەت مەسح بکات لەسەر سەرپۆش " لەچکە " بۆ دەست نوێژ ؟
لە وەڵام دا دەفەرمووێت : (( ئەوەی بەناوبانگ بێت لە مەزھەبی ئیمام ئەحمەد مەسح دەکرێت لەسەر سەرپۆش " لەچکە " ئەگەر مدار بێت بۆ ژێر مل ، چونکە ئەمە جێگیر بووە لە ھەندێک لە ئافرەتانی صحابی .
بە ھەر حال ئەگەر بارگرانی دروست بوو یان کەش و ھەوا سارد بوو یان قورس بوو سەرپۆش داکەنین و جارێکی تر بەستنەوە ، ئاسانکاری کردنی وەک ئەم حالەتانە لە پێشتر و باشترە ، ئەگەر نا باشتر وایە مەسح نەکات لەسەر سەرپۆش . )) " الشرح الممتع على زاد المستقنع " ( 1 / 239 ) .
پوختەی وەلامی زانــــایــــان :
(١) زۆربەی زانایان دەلێن نابێت ئافرەت مەسح لەسەر سەرپۆش بکات و ھەر کەسێک مەسح بکات ئەوە دەست نوێژی بەتالە ، بەلام وتەی ڕاست دروستە مەسح بکرێت و دەست نوێژی بەتاڵ نییە .
(٢) ئافرەت زیاتری پیاو کە مەسح لەسەر جامانە دەکات پێویستی بە مەسح کردنە لەسەر سەرپۆش ، چونکە سەرپۆش ھەموو سەر دادەپۆشێت و داکەنینی قورسە ، وە زیاتری مەسح کردن لەسەر خوف پێویستی بە مەسح کردنە لەسەر سەرپۆش ، وە لە ئافرەتانی صحابی جێگیر بووە مەحسیان کردووە لەسەر سەرپۆش .
(٣) کاتی بارگرانی و سەرما و گرانی سەرپۆش داکەنینی و بەستنەوەی باشترە مەسح بکات لەسەر سەرپۆش ، ئەگەر نا باشتر وایە مەسح بکات لەسەر سەر .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ