سەردێری پرسیار: حوکمی کوشتی مارمێلکە ؟

بەرواری دانان: 2019-03-31 کۆدی پرسیار: 1105

پرسیار:

پرسیار : حوکمی کوشتی مارمێلکە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن فەرمان کراوە بە کوشتنی مارمێلکە ، چونکە لەوانەیە کە زیانیان ھەیە و مرۆڤ ئازار دەدەن وەک : مار و دوو پشک و سەگی دڕندە ، بەڵگە :

(١) عن سَعْدٍ ، عَنْ أَبِيهِ ، أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ " أَمَرَ بِقَتْلِ الْوَزَغِ ، وَسَمَّاهُ فُوَيْسِقًا " رواە مسلم (٢٢٣٨) .

(٢) عَنْ أُمِّ شَرِيكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا : " أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، " أَمَرَ بِقَتْلِ الوَزَغِ، وَقَالَ: كَانَ يَنْفُخُ عَلَى إِبْرَاهِيمَ عَلَيْهِ السَّلاَمُ " رواە البخاری (٢٢٥٩) .

(٣) عنْ أَبِي هُرَيْرَةَ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:  مَنْ قَتَلَ وَزَغَةً فِي أَوَّلِ ضَرْبَةٍ فَلَهُ كَذَا وَكَذَا حَسَنَةً، وَمَنْ قَتَلَهَا فِي الضَّرْبَةِ الثَّانِيَةِ فَلَهُ كَذَا وَكَذَا حَسَنَةً، لِدُونِ الْأُولَى، وَإِنْ قَتَلَهَا فِي الضَّرْبَةِ الثَّالِثَةِ فَلَهُ كَذَا وَكَذَا حَسَنَةً، لِدُونِ الثَّانِيَةِ " رواە مسلم (٢٢٤٠) .

ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن مارمێلکە لەو حەشەڕاتانەیە کە مرۆڤ ئازار دەدەن ، جەمعەکەی أوزاع و وزعان .

پێغەمبەر درود سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی کردووە بە کوشتنی و ھانی داوە بۆ کۆشتنی ، لەبەر ئەوەی لەو حەشاڕاتانەیە کە مرۆڤ ئازار دەدەن و زیانی ھەیە . )) شرح صحیح مسلم ج١٤ لاپەڕە ٢٣٦ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام