سەردێری پرسیار: ئایا نییەت مەرجە بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردنی لەش گرانی ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:110

پرسیار:

پرسیار // ئایا نییەت مەرجە بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردنی لەش گرانی ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // جیاوازی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە نییەت ، سێ وتە ھەیە :

یەکەم / زۆربەی زانایان دەلێن نییەت مەرجە بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردن و تەیەمموم ، واتە ئەگەر نییەتی لە گەڵ نەبێت دەست نوێژ و خۆشۆردنی بەتالە هەروەک ئەوە وایە دەست نوێژی هەلنەگرتبێت ، کە ئەمە وتەی ئیمام مالک و شافعی و احمدە .......

دووەم / هەندێک زانا دەلێن نییەت مەرج نییە بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردن و تەیەمموم ، ابن منذر دەلێت ئەمە وتەی الاوزاعی و الحسن بن صالحه .

سێیەم / هەندێک زانا دەلێن نییەت مەرج نییە بۆ دەستنوێژ و خۆشۆردن ، بەلام بۆ تەیەمموم نییەت مەرجە ، کە ئەمە وتەی ابو حنیفە و وتەیێکە لە وتەکانی الٲوزاعی .

بەلگەی ئەوانەی دەلێن نییەت مەرج نییە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ٳذا قمتم الی الصلاة فاغسلوا وجوهكم )) [ المائدە : ٦ ] .

واتە : ئەگەر ئێوە ویستان هەستن بۆ نوێژ دەم و چاوتان بشۆن ، لەم ئایەتە باسی نیەتی نەکردووە ، ئەگەر نییەت مەرج بوایا باسی دەکرد .

(٢) چەندین فەرموودە هاتوون باسی دەست نوێژ و خۆشۆردن کراوە هیچ باسی نییەتیان نەکردووە ، ئەگەر نییەت مەرج بوایا باس دەکرا و یەک فەرموودە بەڕوون و ئاشکرای دەهات .

(٣) دەست نوێژ وەسیلەیە وە نوێژ مقاصده ، دەست نوێژ وەسیلەیە بۆ نوێژ وە وەسیلەکان پێویستیان بە نییەت نییە ، بەلکو مقاصد پێویستی بە نییەتە کە نوێژە ، هەروەک لادنی پیسای کە پێویستی بە نییەت نییە .

ووتەی ڕاست وتەی زۆربەی زانایانە کە نییەت مەرجە بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردن و تەیەمموم ، بەلگە :

(١) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( اذا قمتم الی الصلاة فاغسلوا وجوهكم ...)) [ المائدە : ٦ ] .

واتە : ئەگەر هەستان بۆ نوێژ دەم چاوتان بشۆن بۆ نوێژ ، ئەمە ئاماژەی بۆ نییەت کردووە .

(٢) فەرموودەی عومەر دەفەرمووێت : (( انما الاعمال بالنیة ...)) متفق علیە ، ( انما) اداة الحصر ، ئەمە بەلگەیە هەموو کردەوەیەک دەبێت نییەتی لە گەل بێت .

(٣) چەندین ئایەت و فەرموودە هاتوون ئاماژەیان بۆ نییەت کردووە .

زانایان دەلێن یەکێک لە تناقضەکانی ابو حەنیفە ئەوەیە دەلێت نییەت مەرجە بۆ تەیەمموم بەلام مەرج نییە بۆ دەست نوێژ ، کەچی تەیەممومیش وسیلەیە بۆ نوێژ وەک دەست نوێژ ، وە بەدیلی دەست نوێژە .

ئەگەر بلێن تەیەمموم فەرعە لە دەست نوێژ ، نابێت وەک یەکتر حساب بکەین چونکە فرع و ئەسل نابێت یەک حوکمیان هەبێت ، دەلێین :

(١) تەیەمموم فرع نییە لە دەست نوێژ ، فەرع لە شتێک وەرگیراوە ، بەلکو تەیەمموم بەدیلی دەست نوێژە .

ئەگەر بلێن تەیەمموم هەندێک جار بەدیلی بێ دەست نوێژییە و هەندێک جار بۆ لەشگرانییە ، دەبێ نییەتی لەگەڵ بێت بۆ جیاکردنەوەیان ، دەلێین ئەمە ڕاست نییە :

(١) چونکە ئەگەر یەکێک لەش گران بێت ، هەلەی کرد تەیەممومی هەلگرت وای زانی بێ دەست نوێژ بوو ، واتە تەیەممومی هەلگرت بۆ بێ دەستی نوێژی کەچی بە جنابەت بوو ، زانایان دەلێین تەیەممومی دروستە اجماع هەیە.

(٢) دەلێین دەست نوێژیش جار هەیە بۆ میز کردن هەلدەگریت یان نووستن یان .....

ئەگەر بلێن تەیەمموم لەزمانەوانیدا بە مانای مەبەست دێت ، دەلێین مەبەست پێی القصد الصعید .

پوختـــەی وەلامــــی زانــــایـــــان :

(١) نییەت مەرجە بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردن و تەیەمموم .

(٢) هەر کەسێک ئەندامەکانی دەست نوێژ بشوات نییەتی دەست نوێژ هەلگرتنی نەبێت ، بەلکو بۆ فێنک بوونەوە بێت یان هەر مەبەستێکی تر دەست نوێژی بەتالە ، وە خۆشۆردن و تەیەممومیش بەهەمان شێوە .

(٣) نییەت هێنان بە دەم نابێت بەلکو بە دڵە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام