سەردێری پرسیار:ئایا مرۆڤ بە چ ناوێک بانگ دەکرێت ڕۆژی قیامەت ؟ ئایا بەناوی باوک بانگ دەکرێت یان دایک ؟

بەرواری دانان :2019-03-27 کۆدی پرسیار:1098

پرسیار:

پرسیار : ئایا مرۆڤ بە چ ناوێک بانگ دەکرێت ڕۆژی قیامەت ؟ ئایا بەناوی باوک بانگ دەکرێت یان دایک ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ڕۆژی قیامەت ھەر کەسێک بەناوی خۆی و باوکی بانگ دەکرێت ، نەک بەناوی خۆی و دایکی ، بەڵگە :

(١) فەرموودە ھاتووە لە ( صحيح مسلم ) ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ينصب للغادر يوم القيامة لواء عند استه ، ويقال : هذه غدرة فلان ابن فلان )) .

(٢) عن أبي الدرداء قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : (( إنكم تدعون يوم القيامة بأسمائكم وبأسماء آبائكم فأحسنوا أسمائكم )) رواه أبو داود بإسناد حسن .

(٣) فەرموودەی البراء بن عازب الطويل في صقة خروج الروح : " مَا هَذَا الرُّوحُ الطَّيِّبُ ؟ فَيَقُولُونَ : " فُلَانُ بْنُ فُلَانٍ " بِأَحْسَنِ أَسْمَائِهِ الَّتِي كَانُوا يُسَمُّونَهُ بِهَا فِي الدُّنْيَا ... مَا هَذَا الرُّوحُ الْخَبِيثُ ؟ فَيَقُولُونَ : " فُلَانُ بْنُ فُلَانٍ " بِأَقْبَحِ أَسْمَائِهِ الَّتِي كَانَ يُسَمَّى بِهَا فِي الدُّنْيَا ... " .   أخرجهُ الإمام أحمد .

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەو وتەیە ڕاست نییە کە مرۆڤ بە ناوی خۆی و دایکی بانگ دەکرێ ، خەلک بانگ دەکرێن بەناوی باوکیان ڕۆژی قیامەت ، بەناوی باوکیان بانگ دەکرێن نەک بەناوی دایکیان ، ئەمە وتەی خەلکی عەوامە و پووچە ، ڕۆژی قیامەت بەناوی خۆیان و باوکیان بانگ دەکرێن . )) نور عکی الدرب .

زانایان دەڵێن ئەو فەرموودانەی ھاتوون کە بەناوی دایک بانگیان دەکرێن ھەموویان لاوازن ، لەوانە :

(١) فەرموودەی : (( يدعى الناس يوم القيامة بأمهاتهم سترا من الله عز و جل عليهم )) . 

قال عنه الألباني في " الضعيفة " (433) : " موضوع " ، وقال أيضا في موضع آخر (5463) : " باطل " . 

(٢) فەرموودەی : (( شَهِدْت أَبَا أُمَامَةَ - وَهُوَ فِي النَّزْع - قَالَ : إِذَا مُتّ فَاصْنَعُوا بِي كَمَا أَمَرَنَا رَسُول اللَّه صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ , ‏فَقَالَ : إِذَا مَاتَ أَحَد مِنْ إِخْوَانكُمْ فَسَوَّيْتُمْ التُّرَاب عَلَى قَبْره , فَلْيَقُمْ أَحَدكُمْ عَلَى رَأْس قَبْره , ثُمَّ لِيَقُلْ يَا فُلَان بْن فُلَانَة , فَإِنَّهُ يَسْمَعهُ وَلَا يُجِيبهُ , ثُمَّ يَقُول : يَا فُلَان بْن فُلَانَة فَإِنَّهُ يَقُول : أَرْشِدْنَا رَحِمَك اللَّه - فَذَكَرَ الْحَدِيث - وَفِيهِ فَقَالَ رَجُل يَا رَسُول اللَّه , فَإِنْ لَمْ يَعْرِف أُمّه , قَالَ : فَلْيَنْسُبْهُ إِلَى أُمّه حَوَّاء فُلَان بْن حَوَّاء )) . 

ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەم فەرموودەیە ھەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر لاوازییەکەی ، نابێتە بەڵگە و پێچەوانەی فەرموودەی صحیحە . )) تهذيب السنن .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام