پرسیار : حوکمی دوعا کردن کاتی شۆردنی ئەندانەکانی دەست نوێژ ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دوعا دوای دەست نوێژ دەکرێ نەک کاتی شۆردنی ئەندانەکانی دەست نوێژ .
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سەبارەت بە دوعا کردن کاتی شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ ھیچ شت نەھاتووە لە پێغەمبەرەوە درود و سەلامی خوای لێ بێت . )) الأذكار لاپەڕە ٣٠ .
ابن قيم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچ فەرموودە نەھاتوون لەگەڵ دەست نوێژ ھیچی گوتووبێ بێجگە لە بسم اللە ، ھەموو فەرموودەیەک باسی زیکری دەست نوێژ بکات درۆیە و ھەلبەستراوە ، پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت ھیچی نە گوتووە ، وە فێری ئومەتی خۆی نەکردووە ، ھیچ جێگیر نەبووە بێجگە لە بسم اللە لە سەرەتاکەی ، وە وتەی : " أشْهَدُ أنْ لا إله إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لا شَرِيك لَهُ ، وأشْهَدُ أنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ، اللَّهُمَّ اجْعَلْنِي مِنَ التَوَّابِينَ ، واجْعَلْني مِنَ المُتَطَهِّرِينَ " ، وفي حديث آخر في "سنن النسائي" ، ئەوەی دەگوترێ دوای دەست نوێژ : " سُبْحانَكَ اللَّهُمَّ وبِحَمْدِكَ ، أشْهَدُ أنْ لا إلهَ إِلاَّ أنْتَ ، أسْتَغْفِرُكَ وأتُوبُ إِلَيْكَ " )) " زاد المعاد " ج١ لاپەڕە ١٩٥ .
زانایانی اللجنە الدائمە دەڵێن : (( جێگیر نەبووە لە پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت دوعای کردبێ کاتی دەست نوێژ ، ئەوەی خەلکی عەوام دەیڵێن کاتی شۆردنی ھەر ئەندامێک داھێنراوە ، وەک وتەیان کاتی شۆردنی ڕوخسار : " اللهم بيض وجهي يوم تسود الوجوه " ، وە وتەیان کاتی شۆردنی ھەردوو دەست : " اللهم أعطني كتابي بيميني ، ولا تعطني كتابي بشمالي " ، وە دوعای تری کاتی شۆردنی ئەندامەکانی تری دەست نوێژ . )) "فتاوى اللجنة الدائمة" (5/221) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net