سەردێری پرسیار:حوکمی گومان دروست بوون لە کاتی مەسح ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:109

پرسیار:

پرسیار // ئایا کاتێک سەرمان شووشت ، دوای سەر شوشتن سەرم تەڕە و دەست نوێژ ھەلبگرین مەسحی سەرمان لەبیر کرد یان بە گومان بووین بە کردنی مەسحی سەر چی بکەین ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // سەرەتا زانایان دەلێن خۆشۆردن و دەست نوێژ ئەم سێ حالەتانەن :

یەکەم / ئەگەر پێش خۆشۆردن یان لەگەڵ خۆشۆردن دەست نوێژت ھەلگرت دوای تەواو بوون باش نییە دەست نوێژ بشۆیتەوە ئەگەر دەست نوێژت نەشکا بێت .

دووەم / ئەگەر پێش خۆ شۆردن یان لەگەڵ خۆشۆردن دەست نوێژت ھەلنەگرت تەنھا ھەموو لاشەت شووشت ، دوای تەواو بوون دەست نوێژ ھەلگرتن پێویست ناکات ئەگەر دەست نوێژت نەشکا بێت کاتی خۆ شۆردن لەسەر وتەی ھەندێک زانا ئەگەر بیشۆیت بەرفراوانی تێدایە .

سێیەم / ئەگەر کاتی خۆشۆردن دەست نوێژت شکا وەک میز کردن یان ھەوا دەرچوون ، ئەوا دوای خۆشۆردن واجبە دەست نوێژ ھەلبگریت چونکە خۆشۆردنت لەسەر لاچوو بەلام دەست نوێژ ماوە ناتوانی نوێژ بکەیت .

زانایان دەلێن تووشی گومان بوون بۆ مەسحی سەر و ھەر ئەندامێکی تر ئەم چوار حالەتانەن :

حالەتی یەکەم / ئەگەر دوای دەست نوێژ تووشی گومان بوویت بۆ مەسحی سەر ، لەم حالەتە گومانەکە پشت گوێ دەخەی و دەست نوێژت دروستە .

حالەتی دووەم / ئەگەر لەکاتی دەست نوێژ ھەلگرتن تووشی گومان بوویت بۆ مەسحی سەر پێش ئەوەی لە دەست نوێژ ببیتەوە ، لەم حالەتە لە مەسحی سەرەوە دەست پێ دەکەیتەوە و دوای قاچەکان دەشۆیت .

حالەتی سێیەم / ئەگەر کاتی دەست نوێژ یان دوای دەست نوێژ تووشی گومان بوو و وە کەسێکی وەسواسه ، لەم حالەتە چ کاتی دەست نوێژ بێت یان دوای دەست نوێژ نابێت گوێ بداتە ئەم وەسواسە .

حالەتی چوارەم / ئەگەر کاتی دەست نوێژ یان دوای دەست نوێژ گومانی بۆ دروست بوو و وە کەسێکی وەسواس نییە ، بەزۆری گومانی بۆ ئەوەی دەچوو کە مەسحی سەری نەکردووە لەم حالەتە کار بە گومانە زۆرەکەی خۆی دەکات ، ئەگەر :

(١) پێش تەواو بوون لە دەست نوێژ تووشی گومان بوو ، ئەوا مەسحی سەر دەکات و دوای قاچەکان دەشوات .

(٢) دوای تەواو بوون لە دەست نوێژ بە ماوەیەکی کەم تووشی گومان بوو ، ئەوا لە مەسحی سەر دەست پێ دەکاتەوە ودوای قاچەکان دەشوات .

(٣) دوای تەواو بوون لە دەست نوێژ بە ماوەیەکی زۆر تووشی گومان بوو ، ئەوا دەست نوێژ لە سەرەتاوە ھەلدەگرێتەوە چونکە موالاة " شوشتنی ئەندامەکانی دەست نوێژ بە دوای یەک " مەرجە بۆ دەست نوێژ .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئەم گومانە دوای دەست نوێژ بوو ، ئەوا ئاوڕی لێی نادەیتەوە و پشت گوێی دەخەی ، ئەگەر پێش تەواو بوون بوو لە دەست نوێژ ، وەک ئەوەی گومانت بۆ دروست بێت لە مەسحی سەر کاتی شووشتنی قاچەکان ، ئەو کات مەسحی سەر دەکات و دوای قاچەکان دەشوات ، ئەمەیان ئەگەر زۆر شک و گومانی نەبێت واتە وەسواس نەبێت ، ئەگەر وەسواس بێت ئەوا گوێ نادەتە ئەم گومانە و دەست نوێژی لەسەر ئەوە بنیات دەنێت کە لەسەریەتی ، ئەگەر لە قاچ شووشتن بێت ئەوا وا دادەنێت کە مەسحی کردووە . )) .

ئەگەر دڵنیا بوویت کە ئەندامێکی دەست نوێژت نە شوشتووە یان مەسحی سەرت نەکردووە ، لەم حالەتە گومانی تێدا نییە دەبێت مەسح بکەی یان ئەندامەکە بشۆی ئەگەر ھێشتا لە دەست نوێژ نەبوویتەوە یان لێ بوویتەوە بەلام کاتێکی کەمی بەسەر دا چووە ، بەلام ئەگەر کاتێکی زۆری بەسەر دا چوو بێت ئەوا دەبێت دەست نوێژ بگریتەوە سەر لە نوێ .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام