پرسیار // کەسێک بێ دەست نوێژە نوێژی عیشا و تەراویحی کرد لە کاتی ویتر بەبیری ھاتەوە دەست نوێژی نییە ئایا نوێژ دەکاتەوە ؟
وەلام // زانایان دەلێن ھەر کەسێک لەبیر بکات نوێژ بێ دەست نوێژ بکات دەبێت نوێژ بکاتەوە ئەو کاتەی بەبیری دێتەوە ، بەبیر ھاتنەوەش ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم / پێش ئەوەی دەست بە نوێژ بکات بە بیری ھاتەوە کە دەست نوێژی نییە ، لەم حالەتە نابێت دەست بە نوێژ بکات دەبێت دەست نوێژ ھەلبگریت بۆ نوێژ .
حالەتی دووم / دەستی بە نوێژ کردووە لەناو نوێژ بەبیری ھاتەوە بێ دەست نوێژە ، لەم حالەتە دەبێت واز لە نوێژ دەھێنێت و دەست نوێژ ھەڵدەگرێت .
حالەتی سێیەم / لەدوای نوێژ بەبیری ھاتەوە دەست نوێژی نەبووە ، لەم حالەتە دەست نوێژ ھەلدەگرێت و نوێژ دەکاتەوە .
ابن عثيمين ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەر کەسێک نوێژ بکات بێ دەست نوێژ لە بیری کرد بێت ، ئەوە واجبە لەسەری نوێژی بکاتەوە لەبەر وتەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " خوای گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبول ناکات ئەگەر تووشی بێ دەست نوێژی بوو ھەتا دەست نوێژ ھەلدەگرێتەوە " پێچەوانەی ئەوەی یەکێک نوێژ بکات شتێکی پیس بە جل و بەرگییەوە بێت لەبیری کردبێت ئەمە نوێژ کردنەوەی لەسەر نییە واتە نایکاتەوە ، چونکە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت جبریل ھات ئاگاداری کردەوە لەناو نوێژ کە نعلەکانی پیسایی پێوەیە ھەردوو نەعلی دایکەند و نوێژی تەواو کرد ، ئەمە بەلگەیە نەزانین بە پیسایی فەرمانی پێ ناکرێت نوێژی بکاتەوە وە بە لەبیرکردنیش ھەمان شتە )) إعلام المسافرين ببعض آداب وأحكام السفر وما يخص الملاحين الجويين لفضيلة الشيخ محمد بن صالح العثيمين ص 12.
بەلام ئەگەر ئیمام لەبیری کرد نوێژی بۆ خەلک کرد بێ دەست نوێژ ئەم سێ حالەتانەن :
حالەتی یەکەم / لەناو نوێژ بەبیری ھاتەوە کە بێ دەست نوێژە ، لەم حالەتە ئیمام کەسێک لەجێگای خۆی دادەنێت بۆ ئەوەی نوێژ بۆ خەلک تەواو بکات .
حالەتی دووەم / لە دوای سەلام دانەوە لە نوێژ بەبیری ھاتەوە کە بێ دەست نوێژ بووە ھێشتا لە خەلک جیا نەبۆتەوە ، لەم حالەتە نوێژی خەلک دروستە و ئیمام دەبێت نوێژی خۆی بکاتەوە ، پێویست ناکات نوێژ بە خەلک بکاتەوە .
حالەتی سێیەم / نوێژی بۆ خەلک کردووە و لە خەلک جیابۆتەوە ، لەم حالەتە نوێژی خەلک دروستە بەلام نوێژی ئیمام دروست نییە و دەبێت نوێژی بکاتەوە .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر ئیمام نوێژی بۆ خەلک کرد بێ دەست نوێژ بوو یان لەش گران بوو ، نازانێت کە بێ دەست نوێژە ، وە خەلکیش نازانێت ھەتا نوێژ تەواو دەکەن ، نوێژی خەلک دروستە و نوێژی ئیمام بەتالە ، ئەمە نقل کراوە لە عمر ، و عثمان ، و علی ، و ابن عمر ، وە وتەی مالک و شافعی یە .
نقل کراوە عومەر خوا لێی ڕازی بێت نوێژی بەیانی بە خەلک کردووە پاشان مەنی بە جل و بەرگیەوە بینیووە ، نوێژی خۆی دووبارە کردۆتەوە وە خەلک نوێژیان نەکردۆتەوە .
عثمانيش خوا لێی ڕازی بێت نوێژی بەیانی بە خەلک کردووە ، کاتێک خۆر بەرز بوو پاشماوەی لەش گرانی بە جل و بەرگییەوە بینی ، نوێژی خۆی دووبارە کردۆتەوە وە فەرمانی نەکردووە بە خەلک نوێژیان دووبارە بکەنەوە ............ )) المغنی ج١ لاپەڕە ٤١٩
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت پرسیار لێی کراوە : ئیمامێک نوێژ بۆ خەلک دەکات بێ دەست نوێژ لەبیری کردووە حوکمی نوێژ چییە لەم حالەتانە :
(١) ئەگەر بەبیری ھاتەوە لەناو نوێژ .
(٢) ئەگەر بەبیری ھاتەوە دوای سەلام دانەوە پێش ئەوەی لە خەلک جیابێتەوە .
(٣) ئەگەر بەبیری ھاتەوە دوای ئەوەی لە خەلک جیابۆتەوە ؟
لە وەلام دا دەفەرمووێت : (( ئەگەر بەبیری نەھاتەوە ئیلا دوای سەلام نەبێت ، ئەوا نوێژی خەلک دروستە نوێژ کردنەوە لەسەریان نییە ، بەلام ئیمام دەبێت نوێژ بکاتەوە .
بەلام ئەگەر لەناو نوێژ بەبیری ھاتەوە وتەی ڕاست ئەوەیە دەبێت یەکێک لە جێگای خۆی دابنێت بۆ تەواو کردنی نوێژ ، لەبەر چیڕۆکی عومەر کاتێک لێی درا لەناو نوێژ عبدالرحمانی کوڕی عەوفی لە جێگای خۆی دانا نوئژی بۆ تەواو کرد لە سەرەتاوە دەستیان بە نوێژ نەکردەوە )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ عبدالعزيز بن عبدالله بن باز - المجلد الثانی عشر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ