سەردێری پرسیار: ئایا دروستە دایک حەج بکات بە پارەی مناڵی ھەتیوی خۆی ؟

بەرواری دانان :2019-03-13 کۆدی پرسیار:1075

پرسیار:

پرسیار : ئایا دروستە دایک حەج بکات بە پارەی مناڵی ھەتیوی خۆی ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن خوای گەورە مافی ھەتیوی گەورە کردووە و حەڕامی کردووە ماڵی بخۆیت ، بەڵگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَى ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًا )) النساء/ 10 .

بەڵام لەگەڵ ئەمەش دروستە نزیک مالی ھەتیو بکەویت بە جوانترین شێوە ، واتە سوود و قازانج بۆ ھەتیوو بگەڕێتەوە ، بەڵگە :

خوای گەورە گەورە دەفەرمووێت : (( وَلَا تَقْرَبُوا مَالَ الْيَتِيمِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ )) الأنعام/ 152.

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وەلی ھەتیوو تصرف دەکات لە مالی ھەتیوو بەوەی زیاد ببێت و سوودی بۆی ھەبێت ، بەڵام ئەگەر تصرف بکات بەوەی کەم ببێت یان زیانی پێ بگات ، ئەمە دروست نییە . )) "فتاوى إسلامية" (4 /453) .

نابێت مالی مناڵی ھەتیو حەجی پێ بکەیت ئەگەر چی مناڵی تۆش بێت ، دایک کاتێک حەج دەکات ئەم دوو حالەتەیە :

یەکەم : دایک ماڵی ھەیە ، لەم حالەتە واجبە لەسەری تەقوای خوا بکات و حەج بکات بە ماڵی خۆی .

دووەم : دایک ماڵی نییە ، لەم حالەتە ھیچی لەسەر نییە و حەج لەسەری واجب نییە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام