پرسیار : من مەسروفی ھەتیو دەکەم ئایا دەکرێ مالی ھەتیو بخۆم ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئەگەر وەلی ھەتیو مەسروفی ھەتیو بکات بە مالی خۆی ، وە مالی ھەتیو ھەڵبگرێت بۆکاتی تەنگانە ، ئەوە ئەم دوو حالەتەیە :
یەکەم : ئەگەر نییەتی وابێ لە ڕێگای خوا مەسروفی ھەتیو بکات ، وە ئەو مالەی لێی مەسرف کردووە لێی وەرنەگرێتەوە ڕۆژێک لە ڕۆژان ، ئەوە لەم حالەتە دروست نییە مالی ھەتیو ببەیت .
دووەم : ئەگەر نییەتی وابێ ئەو مالەی خۆی کە لەھەتیو مەسروف دەکات ئەگەر پێویستی پێی بوو ڕۆژێک لێی وەردەگرێتەوە ، لەم حالەتە دروستە بەڵام ئەو پارە لە ھەتیو وەردەگرێتەوە زیاتر نەبێ لەو مەسروفەی کە لە ھەتیوی کردووە .
زانایان دەڵێن ئەگەر وەلی ھەتیو پێویستی بە مالی ھەتیو بوو بەرامبەر بە چاودێری کردن و سەرپەرشتی کردنی ، ئەوە بۆی ھەیە مالی بخوات ، بەڵگە :
خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَمَنْ كَانَ غَنِيًّا فَلْيَسْتَعْفِفْ وَمَنْ كَانَ فَقِيرًا فَلْيَأْكُلْ بِالْمَعْرُوفِ )) [ النساء : ٦ ] .
حجاوي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وەلی ھەتیو ئەگەر ھەژار بێ دەخوات لە مالی ھەتیو کەمتر لە چاودێری کردنەکەی یان کرێیەکەی )) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net