پرسیار : حوکمی وەڵام دانەوەی سەلامی وتار خوێن لە ڕۆژی ھەینی کاتێک دەچێتە سەر مینبەر ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن سونەتە ئیمام سەلام لە خەڵک بکات کاتێک دەردەچێت ، وە سونەتە کاتی چوونە سەر مینبەریش سەلام لە ئامادەبووان بکات ، وە وەڵام دانەوەی سەلامیش فرض الکفایەیە ، واتە ھەندێک وەڵامی سەلام بدەنەوە لەسەر ئەوانی تر لادەچێت .
ابن قدامة ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( سونەتە بۆ ئیمام کاتێک دەردەچێت سەلام لە خەڵک بکات ، پاشان کاتێک دەچێتە سەر مینبەر ڕوو لە ئامادەبووان بکات و سەلامیان لێ بکات ، وە دابنیشێت ھەتا بانگدەر تەواو دەبێت لە بانگ دان ، ابن زبیر کاتێک بەسەر مینبەر دەکەوت سەلامی دەکرد ، عومەری کوڕی عبدالعزیزیش ئەمەی کردووە ، ئەمە وتەی ئەوزاعی و شافعی یە ، ئیمام مالك و ئەبو حەنیفە دەڵێن : سونەت نییە سەلام بکەی دوای ڕووی لە خەڵک کردن ، چونکە سەلامی کردووە کاتی دەرچوون .
فەرموودەت جابر ھاتووە دەڵێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێک بەسەر مینبەر دەکەوت سەلامی دەکرد ، رواە ابن ماجە .
لە ابن عمر دەگێڕنەوە دەفەرمووێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێک داخلی ناو مزگەوت دەبوو ڕۆژی جومعە سەلامی لەو کەسانە دەکرد کە لەبلای مینبەر دانیشتوون ، وە کاتێک بەسەر مینبەر دەکەوت ڕووی لە خەڵک دەکرد پاشان سەلامی لێیان دەکرد ، رواە أبوبکر .
شەعبی دەڵێت : پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێک بەسەر مینبەر دەکەوت ڕۆژی جومعە ڕووی لە خەڵک دەکرد ، دەیفەرموو : السلام علیکم ورحمە اللە ، وە سوپاسی خوای دەکرد و مەدحی دەکرد ، وە سوڕەتێکی دەخوێندەوە ، پاشان دادەنیشت ، پاشان ھەڵدەستا و وتاری دەخوێندەوە ، وە ئەبو بکر و عومەریش ئەمەمیان دەکرد ، رواە الأثرم ، کاتێک سەلامی دەکرد خەڵک وەڵامی دەدایەوە ، چونکە وەڵام دانەوەی سەلام زیاتر تأکید لێ کراوەتەوە لە سەرەتاکەی . )) المغنی .
النووي رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھاوەڵانی ئێمە دەڵێن : سونەتە بۆ ئیمام سەلام لە خەڵک بکات دوو جار ، یەکەمیان کاتێک داخلی مزگەوت دەبێت سەلام لەوانە دەکات کە لەوێن و لەوانەش کە لە لای مینبەرن ، دوومیان : کاتێک دەگاتە سەر مینبەر و ڕوو لە خەڵک دەکات سەلامیان لێ دەکات ، لەبەر ئەوەی دانەری کتاب باسی کردووە ، ھاوەڵانی ئێمە دەڵێن : ئەگەر سەلامی کرد دەبێت ئەوانەی گوێیان لێ بووە وەڵامی بدەنەوە ، ئەمە فرض الکفایەیە وەک سەلام لە شوێنەکانی تر ، ..... )) المجموع .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بەڵێ ئەگەر وتار خوێن ڕۆژی ھەینی سەلامی لە خەڵک کرد ، ئەوا سەلامی لە کۆمەڵە کەسانێک کردووە ، وە سەلام کردن لە کۆمەلە کەسانێک دەبێت ئەوانەی گوێیان لێ بووە وەڵامی سەلام بدەنەوە ، بەڵام وەڵام دانەوەی فرض الکفایەیە ، ..... ))
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net