پرسیار : زۆر کەسی ملتزم کاتێک لە ڕێگا دەڕۆن سەیری زەوی دەکەن ، ئایا ئەمە سونەتە ؟
وەڵام : ھەندێک زانا دەڵێن پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت سەیر کردنی بۆ زەوی زیاتر بووە لە سەیرکردن بۆ ئاسمان ، بەڵگە :
عن هند بن أبي هالة قال : (( ... خافض الطرف ، نظره إلى الأرض أطول من نظره إلى السماء ، جل نظره الملاحظة )) رواە الترمذي ، وابن حبان .
بەڵام زۆر لە زانایان دەڵێن فەرموودەکە زۆر لاوازە ، ھەروەک الألباني لە " مختصر الشمائل المحمدية " ، گوتوویەتی لاوازە ، وە ابن حبانیش دەفەرمووێت : " إسناده ليس له في القلب وقع " .
بەڵام ئەوەی لە ڕێگا دەڕوات وەک ئاداب دەبێ سەیری پێش خۆی بکات ، نابێت ئاوڕ بداتەوە بۆ لای ڕاست و چەپ ئەگەر پێویست نەبێت ، بەڵگە :
وقد روی الحاكم في " المستدرك" (7794) عن جابر رضي الله عنه قال : (( كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا مشى لم يلتفت )) .
واتە : جابر خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی : (( پێغەمبەر درود و سەلامی خوای لێ بێت کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆیشت ئاوڕی نەدەداوە )) .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net