سەردێری پرسیار:حوکمی مولاة بۆ دەست نوێژ گرتن ؟

بەرواری دانان :2019-03-03 کۆدی پرسیار:1064

پرسیار:

پرسیار : حوکمی مولاة بۆ دەست نوێژ گرتن ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ یەک بە دوای یەک مەرجە بۆ دەست نوێژ ، بەڵام جیاوازی ھەیە لە ماوەی شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ یەک بەدوای یەک ، دوو وتە ھەیە :

یەکەم : حەنابلە بۆ ئەوە چوون مولاە بۆ دەست نوێژ ئەوەیە نابێت ئەندامەکان دوای بخەی بۆ شۆردن ھەتا ئەوەی تر وشک دەبێتەوە .

دووەم : ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون ماوەکەی بۆ عورف دەگەڕێتەوە ، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد .

مرداوی رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ((مولاة : ئەوەیە ئەندامەکانی دەست نوێژ دوا نەخەیت بۆ شۆردن ھەتا ئەندامی پێشتر وشک دەبێتەوە ، مەبەست پێی کاتێکی مام ناوەندە ، ئەمە وتەی حنابلەیە و زۆربەی ھاوەڵانە لەسەر ئەمەن .

وتەی دووەم : ماوەی موالاە بۆ عورف دەگەڕێتەوە ، ئەوەی عورف بە ناوبڕی دانابێت ناوبڕێکی ڕوون و ئاشکرا ، ئەوە موالاتی بڕیوە ، ئەوەی عورف بە ناوبڕی دانەنابێت ئەوە ناوبڕ نییە ، ئەم وتەیە وتەیەکە لە وتەکانی ئیمام ئەحمەد . )) الإنصاف ج١ لاپەڕە ١٤١ .

ابن عثيمين رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەندێک زانا دەڵێن - کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد : عیبرەت بە ناوبڕی عورفە ، نەک بە وشک بوونەوەی ئەندامەکانی دەست نوێژ ، دەبێت شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ لێک نزیک بن ، ئەگەر خەلکێک بڵێت : ئەم پیاوە دەست نوێژەکەی ناوبڕی نەخستۆتە ناوی ، بەڵکو دەست نوێژەکەی پێکەوەیە ، وا حساب دەکرێت بەدوای یەک دەست نوێژی گرتووە ، ھەندێک زانا بۆ عورف دەیگەڕێننەوە زۆر بابەتەکان .

بەڵام عوڕف کۆنتڕۆل ناکرێت ، پەیوەست کردنی حوکم بە وشک بوونەوەی ئەندامەکان نزیکترە لە کۆنترۆل کردن . )) الشرح الممتع ج١ لاپەڕە ١٩٣ .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام