پرسیار : حوکمی دوا خستنی فەرما کردن بە چاکە و نەھی کردن لە خراپە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئەسل وایە واجبە یەکسەر فەرمان بە چاکە بکەیت و نەھی لە خراپە بکەیت ، ئیلا ئەگەر دوا خستنی سوودت ھەبێت .
ابن عطیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیجماع دامەزراوە لەسەر واجبی نەھی کردن لە خراپە لەسەر کەسێک توانای ھەیە ، بەڵام ئەوەی زیانی لەسەر نەفسی ھەبێت یان موسلمانان ، ئەگەر ترسا ئەوە ئینکاری خراپە دەکات بە دڵ و ھەجری خراپەکار دەکات و تێکەڵی نەبێت . )) سەیری تفسير القرطبي بکە ( 6 / 253 ) .
ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( فەرمان کردن بە چاکە و نەھی کردن لە خراپە ھەندێک جار فرضی عەینە ، بۆ ئەو کەسەی خراپە دەبینێت و کەس نەبێت ئینکاری بکات و ئەویش توانای ھەبێ بۆ ئینکاری کردن ، ..... )) " فتاوى الشيخ ابن باز " ( 3 / 212 ) .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( واجبە ئینکاری خراپە بکرێت ، چونکە ھاوەڵان دەست پێشخەریان کرد لە ئینکاری کردنی خراپە ، بەڵام دەڵێین لەم بابەتە ئەگەر دواخستن باشتر نەبێت ، ئەگەر دوا خستنی باشتر بێت ئەوا باشتر وایە دوا بخەیت ، .... )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ١١٧ - ١١٨
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net