حوکمی قورئان لەسەر ڕان دانان کاتی خوێندنەوە ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن بەگەورە دانانی قورئان و ڕێز گرتنی لە ئیمانە ، وە پشت گوێ خستنی گومان لە حەڕامی یەکەیدا نییە .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھەموو زانایان یەک دەنگن کە دەبێت قورئان بپارێزرێت و رێزی لێ بگیرێت . )) " المجموع " (2/85).
ھیچی تێدا نییە قورئان لەسەر ڕان دابنێت یان لەسەر چۆک کاتی خوێندنەوە ، ئەمە نابێتە بەکەم دانانی قورئان ، بەڵکو ھەندێک جار پێویست دەکات ، بەڵام لەگەڵ ئەمەش دەبێت خۆمان بپارێزین لەوەی قورئان بکەوێتە سەر قاچ یان زەوی .
ابن عثيمين رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( دروستە مرۆڤ قورئان لەناو گیرفانی خۆی دابنێت گیرفانی سەر سینگی ، وە دروستە لەناو گیرفانی تەنیشت دابنێی ، بەڵام کاتی دانیشتن دەبێت ئاگادار بێت لە جێگای دانیشتن ، واتە دەبێت لەسەر ڕانی خۆی دابنێت . )) "لقاء الباب المفتوح" (168/ 20) .
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net