پرسیار : ئایا دەست نوێژی ئەو کەسە دروستە کە قاچی دەخاتە ناو ئاو ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن دەست نوێژ و خۆشۆردن دروستە ئەگەر ئەندامی دەست نوێژ بخاتە ناو ئاو یان خۆی نقومی ئاو بکات ، ئەمە بە شۆردن حساب دەکرێ ، مەرج نییە دەست بەسەر ئەندامەکاندا بھێنێت .
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر کەسێک ئەندامێکی خۆی نقومی ئاو بکات ئەوە بەسە بۆی ، چونکە پێی دەڵێن شۆردن . )) المجموع ج١ لاپەڕە ٤٩٣ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net