سەردێری پرسیار:حوکمی خۆ وشک کردنەوە دوای دەست نوێژ ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:105

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە خۆت وشک بکەیەوە دوای دەست نوێژ یان سەر شوشتن؟

دەقی وەڵام:



وەلام // هەموو زانایان یەک دەنگن ئەگەر خۆت وشک بکەیەوە تاوانبار نابیت دوای دەست نوێژ یان خۆ شوشتن ، بەلام جیاوازی لەوە دایە ئایا دروستە ڕێگەپێدراوە یان باش نییە ، سێ وتە ھەیە :

یەکەم // هەندێک زانا دەلێن باش نییە ، واتە ئەگەر خۆت وشک بکەیتەوە تاوانبار نابیت بەلام ئەگەر خۆت وشک نەکەیت خێرت بۆ دەنووسرێ ، چونکە ئەگەر واز لە مەکروهێک بهێنی پاداشت وەردەگری .

دووەم // هەندێک زانای تر دەلێن بۆ دەست نوێژ باش نییە بۆ خۆ شوشتن دروستە .

سێیەم // هەندێک زانای تر دەلێن دروستە .

وتەی ڕاست وتەی سێیەمە کە دروستە خوت وشک بکەیتەوە ، چونکە :

(١) ئەسل وایە دروستە ئیلا بەلگە هەبێت ، هیچ بەلگەی ڕاست نەهاتوون .

(٢) چەند فەرموودە هاتوون کە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دوای دەست نوێژ خۆی وشک کردۆتەوە ، بەلام زانایان دەلێن فەرموودەکان لاوازن ، وە هەندێکی تر دەلێن چەند فەرموودەیەک هاتوون نەک یەک فەرموودە ، ئەمە بەلگەیە کە شتێک بۆی هەیە .

(٣) لەرووی عەقلیش گونجاوە خۆت وشک بکەیتەوە نەک خۆت تووشی بارگرانی بکەی یان کاتی خۆت بکوژی چاوەرێ بکەی هەتا وشک بوونەوە ، چونکە ئەگەر زستان بێت باگرانییە وە هاوینیش بێت هەر ناخۆشە جلەکانت تەڕ بێت ،لەوانەیە یەکێک بلێت چەند شت هەن لەدیندا مرۆڤ هەست بە گرانی دەکات ئەگەر وابێت دەبێت بلێین ئەمانەش دین نین ، دەلێین ڕاستە عیبادەت جار هەیە لەسەر مڕۆڤ گرانە ، بەلام ئەمە جیاوازە چونکە مەسحی سەر دانراوە بۆ دەست نوێژ بۆ ئەوەی تووشی بارگرانی نەبیت چونکە ئەگەر بشۆیت ئاو بە سەرت دا دێتە خوار لەپشتەوەو و پێشەوە وە هەست بە بارگرانی و نەخۆشی دەکەیت ،وە هەروەها نابێت مسح سێ جار بکەی چونکە پێچەوانەی سونەت و عەقلە ، بۆ ئەوەی نەبێتە بارگرانی چونکە ئەگەر مەسح سێ جار کردن بەتایبەت ئەگەر قژی کورت بوو هەروەک شوشتنی لێ دێت .

(٤) فەرموودەی مەیموونە بوخاری و موسلیمە ، میموونە پارچە پەڕۆکێک بۆ پێغەمبەر دەبات دوای خۆ شوشتن ، بەلام پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕەتی کردەوە ، ئەمە بەلگەیە کە دروستە خۆتی پێ وشک بکەیتەوە ، چونکە دیارە پێشتر پارچە پەڕۆکی بۆ هێناوە لەبەر ئەوە ئەم جارەش بۆی برد ، بەلام نەیویست لەبەر گەرما چونکە هاوین بوو ، ئەگەر گەرما بێت مرۆڤ حەز دەکات هەندێک تەڕاتی بە لاشەیەوە بمێنێت ، وە تەواو کەری فەرموودەکە پێغەمبەر بەدەست خۆی وشک کردەوە ، ئەگەر وابووایا بەدەستیش خۆی وشک نەدەکردەوە .

ئەوانەی دەلێن باش نییە هەمان فەرموودەی میموونە دەکەنە بەلگە ، چونکە پارچە پەڕۆکی ڕەت کردۆتەوە ، وە هەندێک فەرموودەی تری لاواز دەکەنە بەلگە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام