سەردێری پرسیار: تەفسیری ئەم ئایەتە چییە : أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا )) ؟

بەرواری دانان: 2019-02-20 کۆدی پرسیار: 1046

پرسیار:

پرسیار : تەفسیری ئەم ئایەتە چییە : أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا )) ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : خوای گەورە دەفەرمووێت : (( أُولَٰئِكَ الَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ الْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُ ۚ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا )) [ الإسراء : ٧٥ ] .

واتە : بلێ بەو موشریکانە دەی داوا بکەن لە ھەموو ئەوانەی کە ئێوە دەیانپەرستن ، " و ھەر جۆرە عیبادەتێکیان بۆ ئەنجام دەدەن " زعمتم " واتە بەدرۆوە دەلێن لای خوا تکامان بۆ دەکەن " تا بۆتان دەربکەوێت ئایە ئەوانە دەتوانن بەلایەک بەتەواوی لابدەن لەسەرتان یان دەتوانن بەلاکە بگۆڕن یان بیگوێزنەوە بۆ شوێنێکی تر ، دیارە کە ناتوانن ، دەی بزانن ئەو پێغەمبەران و سالحان و فریشتانەی کە ئێوە دەیپەرستن و داوایان لێ دەکەن ، ئەوانە بەندەیەکن وەک ئێوە خۆیان بەدوای ھۆکارێکدا دەگەڕێن کە لەخوا نزیکیان بکاتەوە ، ھەرچی کردەوەیەک لەخوا نزیکیان دەکاتەوە ئەنجام دەدەن ، دەی سەرنج بدە کامیان لە خواوە نزیکترە ، لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانە بەتەمای ڕەحمەتی خوان و لە عەزابی خوا دەترسن .

ھۆکاری دابەزینی ئەم ئایەتە :

(١) کۆمەلێکی عەرەب کۆمەلە جنۆکەیێکیان دەپەرست ، جنۆکە و عەرەبەکان موسلمان بوون و ھەستیان بەمە نەکرد ئایەت دابەزی ، ئەمە لە ابن مسعود نقل کراوە خوا لێی ڕازی بێت .

(٢) سەبارەت بە تیرەیەکی عەرەب دابەزی پەیکەری فریشتەیان دەپەرست .

(٣) سەبارەت بە ئەھلی شیرک دابەزی ، ئەھلی شیرک فریشتە و مەسیح و دایکی و عوزەیر خۆریان دەپەرست .

خاوەنی تیسیر العزیز الحمید دەفەرمووێت : (( ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : ئەم وتانە ھەمووی حەقن ، چونکە ئایەتەکە گشتی یە ھەموو پەرستراوێک دەگرێتەوە بێجگە لە خوا جا چ لە فریشتە بێت یان جنۆکە یان لە مرۆڤ . )) تیسیر العزیز الحمید لاپەڕە ١٠٢

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( یەکتاپەرستی بەری بوون لە شیرک لەخۆ دەگرێتەوە ، بەجۆرێک داوا لەکەس ناکات لەگەڵ خوا ، داوا نە لە فریشتەیەکی نزیک دەکات وە نەلە پێغەمبەرێکی نێردراو دەکات ، ئەوانەی داوا لە پێغەمبەران و فریشتەکان دەکەن بەری نین لە شیرک ، بەلکو ئەوان تووشی بوون ، ئەوەی سەیر بێت داوا لە ئەوانە دەکەن کە پێویستیان بەخوایە و لەخوا نزیک ببن ، ئەوان نەفسی خۆیان بێ نیاز نین لەخوا ، ئەی چۆن بێ نیاز دەبن لە کەسانی تر ؟ )) القول المفید

ســــــــــــــــــوودەکانی ئــەم ئـــــایـــــەتــــە :

سوودی یەکەم : ئەم ئایەتە بەلگەیە کە نابێت دوعا لە پێغەمبەر و پیاو چاکەکان بکەیت ، چونکە زۆربەی زانایان دەلێن ھۆکاری دابەزینی ئەم ئایەتە باسی قەومێک بوو مەسیح و دایکی و عوزەیریان دەپەرست .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( زۆربەی ڕاڤەکارانی قورئان دەلێن : ئەم ئایەتە دابەزی سەبارەت بە قەومێک مەسیح و دایکی و عوزەیریان دەپەرست ، خوای گەورە ڕوونی کردەوە ئەوانەی ئێوە دوعای لێ دەکەن بۆ ئەوەی بەھاناتانەوە بێت ئەوانیش بەندەی منن ، ئەوانیش ھەژارن بۆ لای من و داوام لێ دەکەن ، لێم نزیک دەبەن بە گوێڕایەلی کردن و عیبادەت کردن ، ئەوانە بەندەیەکن لە بەندەکانی من ، بەندە ناکرێت پەرستراو بێت ، لە ئاسمان و زەوی کەس نییە ئیلا بەندەی خوایە ، ..... )) إعانة المستفيد

سوودی دووەم : جێگیر کردنی سیفەتی ڕەحم بۆ خوای گەورە ، خوای گەورە سیفەتی ڕەحمی ھەیە عەقل و نەقل بەلگەن :

نقل : چەندین ئایەت و فەرموودەی ڕوون و ئاشکرا ھاتوون کە خوای گەورە سیفەتی ڕەحمی ھەیە .

عەقل : ھاتنی ھەر نیعمەتێک و خۆشییەک ، وە لاچوونی ھەر ناخۆشییەک ئاسەواری ڕەحمی خوای گەورەیە .

خەلکانێک ئینکاری ڕەحمی خوای گەورە دەکەن و وەسفی خوای گەورە ناکەن بە ڕەحم ، بەلکو مانای ڕەحم دەیگۆڕن بۆ نیعمەت یان ویستنی نیعمەت ، ھەروەھا دەلێن نابێت وەسفی خوای گەورە بکەیت بە ڕەحم چونکە ، " لأن الرحمة انعطاف ، و لین ، و خضوع ، ورقة ، و هذا لايلق بالله " چونکە ڕەحم سۆز و نەرم و نیانی و زەلیلی و لاوازی تێدایە ، کە ئەمەش شیاوی خوای گەورە نییە و ناگونجێت خوای گەورە وەسف بکەیت بەم شێوەیە .

لە وەلام دا زانایان دەلێن :

(١) نابێت لەناو سیفەتدا خوای گەورە بچوێنی بە دروست کراوەکان ، کە ئەمە بنچینەیەکی گرینگی ئەھلی سونەیە لە بابەتی ناو و سیفەت دا .

(٢) ھەورەھا دەلێین لە دونیادا کاربەدەستی بەھێز سیفەتی ڕەحمی ھەیە ، کەچی لاواز و زەلیل نییە ، کەواتە مەرج نییە ھەموو خاوەن ڕەحمێک لاواز و زەلیل بێت ، کەواتە ئەگەر بۆ مرۆڤ ئەم سیفەتە بگونجێت بە شێوەیە بۆ خوای گەورەش دەگونجێت کە بەراورد ناکرێت لەگەڵ دروست کراوەکان .

(٣) ھەروەھا دەلێین چەندین بەلگەی نەقل ھاتوون لە قورئان و سونەت ڕوون و ئاشکران کە خوای گەورە سیفەتی ڕەحمی ھەیە .

(٤) ھاتنی ھەر نیعمەتێک و لاچوونی ھەر ناخۆشییەک ئاسەواری ڕەحمی خوای گەورەیە .

سوودی سێیەم : ئەم ئایەتە ئاماژەیە بۆ لەخوا ترسان و ئومێد بوون بە خوا ، کە ئەم دووانە وەک دوو باڵ وان بۆ بەندە بۆ ئەوەی بگات بە خوای گەورە و گومڕا نەبێت .

سوودی چوارەم : ئەم ئایەتە بەلگەیە کە وەسیلە مەبەست پێی ھەر عیبادەت و کردەوەیەکی باشە لەخوا نزیکت بکاتەوە .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( وەسیلە : گوێڕایەلی و عیبادەتە ، فریشتە و عیسا و عوزەیر و پیاو چاکان ھەموویان لەخوا نزیک دەبن بە گوێڕایەلی و عیبادەت . )) إعانة المستفيد

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( تەوەسل دابەش دەکرێت بۆ دوو بەش :

بەشی یەکەم : بەشی ڕاست و دروست ، ئەویش ھۆکار گرتنەبەر ھۆکاری دروست و بتگەیەنێتە داواکراو ، ئەویش چەند جۆرە :

(١) تەوەسل بە ناوی خوای گەورە ، ئەویش دوو جۆرە :

(أ) تەوەسل دەکرێت بەشێوەیەکی گشتی ، نموونە ھەروەک فەرموودەی عبد الله بن مسعود رضي الله عنه في دعاء الهم والغم قال : (( اللهم إني عبدك، ابن عبدك، ابن أمتك، ناصيتي بيدك، ماض فيّ حكمك، عدل فيّ قضاؤك، أسألك اللهم بكل اسم هو لك سميت به نفسك، أو أنزلته في كتابك، أو علمته أحدًا من خلقك، أو استأثرت به في علم الغيب عندك أن تجعل القرآن ربيع قلبي. )) الخ ، لێرە تەوەسل کراوە بەشێوەیەکی گشتی ، "أسألك بكل اسم هو لك سميت به نفسك ".

(ب) تەوەسل دەکرێت بە شێوەیەکی تایبەت ، مرۆڤ تەوەسل دەکات بەناوێکی تایبەت و گونجاو لەگەڵ دوعا ، نموونە وەک ئەوەی فەرموودەی أبي بكر رضي الله عنه کاتێک داوای لە پێغەمبەر کرد صلى الله عليه وسلم فێری دوعایەک بکات لەناو نوێژ بلێت ، فقال : "قل: اللهم إني ظلمت نفسي ظلمًا كثيرًا، ولا يغفر الذنوب إلا أنت فاغفر لي مغفرة من عندك، وارحمني إنك أنت الغفور الرحيم" داوای لێ خۆش بوون و ڕەحمەتی کرد و تەوەسلی بە دوو ناوی خوای گەورە کرد کە گونجاو بوو لەگەڵ دوعا ئەویش ئەم دوو ناوەیە " الغفور" و "الرحيم".

ئەم جۆری تەوەسلە داخلی وتەی خوای گەورە دەبێت کە دەفەرمووێت : (( ولله الأسماء الحسنى فادعوه بها )) [ سورة الأعراف : 180 ] ، دوعا لێرە دوعای مسألة و دوعای عیبادەت دەگرێتەوە .

(٢) تەوەسل کردن بە سیفەتەکانی خوای گەورە ، ئەمەش وەک تەوەسل بە ناوەکانی خوا دوو جۆرە :

(أ) تەوەسل دەکرێت بە شێوەیەکی گشتی ، وەک ئەوەی بلێیت : (( اللهم إني أسألك بأسمائك الحسنى وصفاتك العليا )) پاشان داواکارییەکەت بلێیت .

ب) تەوەسل دەکرێت بە شێوەیەکی تایبەت ، وەک ئەوەی تەوەسل بکەیت بە سیفەتێکی دیاری کراوی تایبەت بۆ داواکاریەکی تایبەت ، وەک فەرموودە ھاتووە دەفەرمووێت : (( اللهم بعلمك الغيب وقدرتك على الخلق أحيني ما علمت الحياة خيرًا لي، وتوفني إذا علمت الوفاة خيرًا لي )) لێرە تەوەسل کراوە بە سیفەتی "العلم" و"القدرة" کە گونجاون بۆ داواکاری .

وە لەمە تەوەسل بە سیفەت فعلی وەک : مثل: اللهم صل على محمد وعلى آل محمد كما صليت على إبراهيم وعلى آل إبراهيم.

(٣) تەوەسل کردن بۆ خوا بە ئیمان ھێنان بە خوا و پێغەمبەر ، وەک ئەوەی بلێیت : (( اللهم إني آمنت بك، وبرسولك فاغفر لي أو وفقني )) ، یان بلێیت : (( اللهم بإيماني بك وبرسولك أسألك كذا وكذا )) ومنه قوله تعالى : (( إن في خلق السموات والأرض واختلاف الليل والنهار لآيات لأولي الألباب.الذين يذكرون الله قيامًا وقعودًا وعلى جنوبهم )) [ سورة آل عمران: الآيتان 190-191] إلى قوله : (( ربنا إننا سمعنا مناديًا ينادي للإيمان أن آمنوا بربكم فآمنا ربنا فاغفر لنا ذنوبنا وكفر عنا سيئاتنا وتوفنا مع الأبرار )) [ سورة آل عمران : الآيتان 192-193] تەوەسل کراوە بە ئیمان بۆ لێ خۆش بوون و مردن لەگەڵ چاکەکاران .

(٤) تەوەسل دەکات بۆ لای خوا بە کردەوەی باش ، لەوانە چیرۆکی ئەو سێ کەسەی لەئەشکەوت دا مانەوە و بەردێکی گەورە کەوتە بەر کونی ئەشکەوت و نەیانتوانی لابدەن ، ھەر یەکەیان تەوەسلی کرد بە کردەوەیەکی باش کە کردوویەتی ، یەکێکیان تەوەسلی کرد بە چاکی کردنی لەگەڵ دایک و باوک ، ئەوی تر بە خۆپاراستن لە داوێن پیسی ، ئەوی تر بە وەفا کردن بە کرێ ئەجیرەکەی ، ھەموویان وتیان : (( اللهم إن كنت فعلت ذلك من أجلك فافرج عنا ما نحن فيه )) ، بەردەکە لاچوو ، ئەمە تەوەسل کرا بە کردەوەی باش .

(٥) تەوەسل کردن بە باس کردنی حالی خۆی ، واتە دوعا کەر باسی حالی خۆی بکات و لەگەڵ پێویستی خۆی ، لەوانە وتەی موسا سەلامی خوای لێ بێت : (( رب إني لما أنزلت إليّ من خير فقير )) [سورة القصص: الآية 24] ، .....

(٦) تەوەسل کردن بە دوعای پیاوێکی باش کە زیندوو بێت و ئومێدی قبول بوونی دوعای ھەبێت ، چونکە ھاوەلان داوایان لە پێغەمبەر دەکرد دوعایان بکات بۆیان بە شێوەیەکی گشتی ، یان دوعای خاص ، ....

بەشی دووەم : تەوەسلی نادروست و ھەڵە : ئەویش ئەوەیە مرۆڤ تەوەسل بکات بە شتێک وەسیلە نییە و شەرع ڕێگەی نەداوە و وەسیلە نییە ، چونکە تەوەسلی لەم جۆرە لەغوەیە و باطلە و پێچەوانەی عەقل و نەقلە ، لەوانە تەوەسل بکات بە دوعای مردوو و داوای لێ بکات دوعا بۆی بکات لە خوا ، ئەمە وەسیلەی شەرعی و ڕاست نییە ، بەلکو لە بێ عەقلی داوا ە مردوو بکەیت بۆ ئەوەی دوعات بۆ لە خوا بکات ، ......

لەوانە کە تەوەسل دروست نەبێت ، تەوەسل کردن بە جاھی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ، ...... )) مجموع فتاوى و رسائل الشيخ محمد صالح العثيمين المجلد الثاني - باب التوسل .

صالح الفوزان خوا بیپارێزێت دەفەرمووێت : (( ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : " واسطە ھەیە ھەر کەسێک ئینکاری بکات ئەوە تووشی کوفر بووە ، وە واسطە ھەیە ھەر کەسێک دانی پیا بنێت تووشی کوفر بووە "

ئەو واسطەی ئینکاری بکەیت تووشی کوفر بوویت کامەیە ؟

ئەوە پێغەمبەرەکانن ، ئەوا واسطەن لە نێوان خوا و بەندەکانی بۆ گەیاندنی ڕیسالە و فەرمان و نەھی ، ھەر کەسێک ئینکاری بکات تووشی کوفر بووە ، چونکە ئینکاری ڕیسالەی پێغەمبەرانی کردووە .

وە واسطە ھەیە ھەر کەسێک دانی پیا بنێت ئەوە تووشی کوفر بووە ، ئەویش ئەوەیە مرۆڤ واسطە لەنێوان خۆ و خوا دابنێت بۆ گەیاندنی پێویستی یەکانی و بەرزکردنەوەی دوعاکانی ، ..... )) إعانة المستفيد .

سوودی پێنجەم : ئەم ئایەتە بەلگەیە کە پێغەمبەران و پیاو چاکان ھەژارن بۆ لای خوا ، ئومێدی ڕەحمی خوایان ھەیە و لە سزای دەترسن .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام