سەردێری پرسیار:حوکمی دەست نوێژ نوێکردنەوە بۆ ھەموو نوێژێک ؟

بەرواری دانان :2018-09-30 کۆدی پرسیار:104

پرسیار:

پرسیار // ئایا واجبە بۆ هەموو نوێژێک دەست نوێژ هەلبگریت بە بەلگەی ئایەتی ٦ لەسورەت المائدة ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // خوای گەورە دەفەرمووێت : (( یٲیهاالذین امنوا ٳذا قمتم الی الصلاة فاغسلوا وجوهكم و ٲیدیكم الی المرافق وامسحوا برؤسكم وٲرجلكم الی الكعبین......)) [ المائدە : ٦ ] .

واتە : ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە ئەگەر ویستان هەستن بۆ نوێژ کردن ڕوخسارتان بشۆن و وە دەستەکانتان بشۆن تا ئەژنۆ ، وه سەرتان مەسح بکەن و پێیەکانتان بشۆن تا گۆزینک .....

سەبارەت بەم ئایەتە چەند وتە لەسەری هەیە :

(۱) هەندێک زانا دەلێن ئەم ئایەتە گشتییە ، هەر کەسێک هەستێت بۆ نوێژ دەبێت دەست نوێژ ھەلبگرێت ، جا چ دەست نوێژی هەبێت یان نەی بێت ، ان سیرین دەلێت : خەلیفەکان دەست نوێژیان هەلدەگرت بۆ هەموو نوێژێک .

(۲) هەندێک زانا دەلێن مەبەستی ئایەتەکە ئەوەیە کە دەست نوێژ هەلبگریت بۆ هەموو نوێژ بۆ بەدەست هێنانی چاکە وەک سونەت ، نەک دەست نوێژ واجب بێت بۆ هەموو نوێژێک ، کە زۆر لە هاوەلان ئەمەیان دەکرد بۆ سونەت ، هەروەها پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت چەند نوێژێکی بە یەک دەست نوێژ کردووە .

(۳) ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەلێت : زۆربەی زانایان دەلێن : التقدیر : اذا قمتم الی الصلاة محدثین ، واتە : ئەگەر هەستان بۆ نوێژ بێ دەست نوێژ بوون ، دەست نوێژ هەلبگرن .

(٤) هەندێک زانا دەلێن سەرەتا واجب بوو ، پاشان نسخ بوو ، بەلگە :

عبداللە بن حنظلة الانصاری دەلێت : (( پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت فەرمانی پێ کرا دەست نوێژ هەلبگرێت بۆ هەموو نوێژێک ، جا چ بە دەست نوێژ بێت یان بێ دەست نوێژ ، کاتێک لەسەری گران بوو ئەم دەست نوێژ هەلگرتنە لەسەری لابردرا ، ئیلا ئەگەر بێ دەست نوێژ بوایا )) رواە ابو داود (٤٨) .

وتەی ڕاست واجب نییە دەست نوێژ هەلبگریتەوە بۆ نوێژ ئەگەر دەست نوێژت هەبێت ، بەلکو سونەتە دەست نوێژ هەلبگریتەوە ئەگەر نوێژێکت کرد بەو دەست نوێژە ، بەلام ئەگەر بەو دەست نوێژە نوێژی پێ نەکردبێت سونەت نییە دەست نوێژ نوێ بکاتەوە بەلکو داهێنراوە .

ابن تیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەوەی نوێژی بە دەست نوێژ نەکردبێت ، سونەت نییە دەست نوێژی نوێ بکاتەوە ، بەلکو نوێ کردنەوەی دەست نوێژ لەم کاتەدا داهێنراوە و پێچەوانەی سونەتی پێغەمبەرە سەلامی خوای لێ بێت ....)) مجموعە الفتاوی ج ۲۱ لاپەڕە ۳۷٦

بەلام بێجگە لەم دوو حالەتە نەبێت نابێت دەست نوێژ نوێ بکەیتەوە چونکە بەلگە نەهاتوون :

حالەتی یەکەم : ئەگەر نوێژیک بکەیت نوێژێکی تری لەگەل بێت ، وەک : نوێژی واجب لە گەل سونەتی ڕواتب کە لەگەلی دایە ، وە نوێژی تەڕاویح لە گەل ویتر کە هەردووکیان پێکەوەن .

حالەتی دووەم : ئەگەر دوو نوێژت کۆ کردوەوە ، وەک : نوێژی مغرب و عیشا یان نیوەڕۆ و ئێوارە .

مجموعە فتاوی ابن تیمییە ج۲۱ لاپەڕە ۳۷۱ــ۳۷۲

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام