سەردێری پرسیار:جیاوازی چییە لەنێوان شیعە و سونە لە عەقیدە ؟

بەرواری دانان :2019-02-16 کۆدی پرسیار:1039

پرسیار:

پرسیار : جیاوازی چییە لەنێوان شیعە و سونە لە عەقیدە ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( چەند جیاوازییەک ھەیە لەنێوانیان ، خوای گەورە خەلکی وەک یەک دانەناوە ، ئەوەی کردەوەی باش دەکات و ئەوەی کردەوەی خراپ دەکات یەکسان نیین ، وە چاکەکار و خراپەکار یەکسان نیین .

دەبێت جیاوازی بخرێتە نێوان کافر و موسلمان و شیعە و کەسانی تر ، شیعە کۆمەلێکی بیدەعەچین چەند بەشیان ھەیە : لەوانە رافضە ، وە نصیری ، وە ئیسماعیلی ، وە جۆری تریان ھەیە چەند طبەقە و جۆرن ، ھەیانە ئەھلی بیت دەپەرستن و دوعا لە بێجگە لەخوا دەکەن ، وە کاتی تەنگانەش داوا لە بێجگە لەخوا دەکەن ، وەک : رافضە و نصیری و کۆمەلی تری ھاوشێوەی ئەمانە ، ئەمانە کافرن ، نسأل اللە العافیة . )) مجموع فتاوى ومقالات الشيخ ابن باز (28/ 261). 

ابن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( شیعە چەند بەشن : ئەوان یەک بەش نیین ، بەشیان زۆرە ، وە کۆمەڵیان زۆرن ، ھەتا ابن تیمییە بیست و دوو کۆمەڵی باس کردووە ، ئەوان چەند بەشن ، ھەندێکیان گومڕان ، ھەندێکیان تەنھا عەلی بە باشتر دادەنێن لە عوثمان ، وە ھەندێکیان بە باشتر دادەنێن لە ئەبوبکر و عومەر ، بەڵام جنێوی پێ نادەن ، وە عەلی ناپەرستن ، وە زیادەڕەوی تێیدا ناکەن ، ئەمانە شیعەن ، کاریان ئاسانە ، زیانیان پێ ناگات لەڕووی دینەوە ، ئەگەر چی بەھەڵە داچوون لە سەرپێچی کردنی ئەھلی سونەت لە بابەتی بە باشترین دانانی ھاوەڵان ، بەڵام زیانیان پێ ناگات وەک کۆمەڵانی تر .

ھەیانە جنێو بە معاویە دەدات ، ئەمانە ھەروەھا بەھەڵە داچوون ، تاوانیان لەسەرە بۆ ئەمە ، ھەیانە جنێو بە عائیشە دەدات ، بەڵام لەناویان کۆمەڵێک ھەن باطنین ، ئیمام عەلی دەپەرستن ، وە ئەھلی بیت دەپەرستن ، لە کاتی تەنگانە داوایان لێ دەکەن ، وە نەزریان بۆ دەکەن ، وە باوەڕیان وایە ئەوان غەیب دەزانن ، وە جنێو بەھاوەڵانی پێغەمبەر دەدەن ، وە کافریان دەکەن ، وە دەڵێن : ستەمیان لە عەلی کردووە و ویلایەتیان لێ وەرگرتووە ، ئیلا کەمێک لە ھاوەڵان نەبێت جنێوی پێ نادەن ، وەک : عمار و سلمان و مقداد بن ئەسوەد کەمێک ھاوەڵی تر .

بە ھەر حاڵ شیعە چەند بەشن ، لەنێوان شیعە و ئەھلی سونە جیاوازی دوور ھەیە ، بەتایبەتی باطنیەکان ، ئەھلی سونە پشتگیری ھاوەڵان دەکەن و خۆشیان دەوێن و لێیان ڕازین ، وە باوەڕیان وایە ھاوەڵان باشترینی ئومەتن ، رافضە و نصیری و ھاوشێوەکانی پێچەوانەی ئەمەن ، ئەھلی سونە خوا بە تەنھا دەپەرستن ، دەڵێن : غەیب بۆ خوایە ، کەس نایزانێت ئیلا خوا نەبێت ، رافضە و باطنیە پێچەوانەی ئەمە دەڵێن ، جیاوازییەکە زۆر گەورەیە ، ھەر کەسێک بییەوێت لەسەر ئەم بابەتە بخوێنێتەوە ، ئەوە با بگەڕێتەوە بۆ کتابی " منھاج السنە " ھی ابن تیمییە ، وە کتابی " وجاء دور المجوس " ھی عبدالله محمد غريب ، وە کتابی تر وەک کتابی كتب حافظ إحسان و کتبەکانی تری لەم بابەتە نووسرا بن ، لەسەر ئەمە کتاب زۆرن . )) فتاوی دروس .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام