سەردێری پرسیار: من شوفێری تەکسیم ، زۆر جار نەفەر ھەلدەگرم دوای ھەلگرتن دەزانم بۆ شوێنی خراپ دەڕوات ؟

بەرواری دانان: 2019-02-14 کۆدی پرسیار: 1037

پرسیار:

پرسیار : من شوفێری تەکسیم ، زۆر جار نەفەر ھەلدەگرم دوای ھەلگرتن دەزانم بۆ شوێنی خراپ دەڕوات ؟

دەقی وەڵام:



وەڵام : زانایان دەڵێن ئەصل وایە نابێت نەفەر ببەیت بۆ شوێنی خراپ ، وەک شوێنی عەرەق خواردنەوە و ڕابواردن و کەنیسە ، بەڵگە :

خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ )) [ المائدة : ٢ ] .

شيخ الإسلام رەحمەتی خوای لێی بێت دەفەرمووێت : (( دروست نییە ھاوکاری کەس بکەیت لەسەر فاحیشە و تاوان ، نە بە ڕازاندنەوە و جل و بەرگ و شوێنی نیشتەجێ بوون و ئاژەڵی سوار بوون شتی تر . )) " مجموع الفتاوى " (30/195) .

زانایان دەڵێن نەفەر سوار کردن و گەیاندن بۆ شوێنی خراپ ئەم سێ حالەتانەن :

حالەتی یەکەم : شوفێری تەکسی دەزانێت کەسەکە بۆ شوێنی خراپ دەڕوات ، پێش سوار بوون بە شوفێری تەکسی دەڵێت ، لەم حالەتە حەڕامە ئەم نەفەرە سوار بکات ، وە دەڵێن کرێی حەڕام دەبێت .

حالەتی دووەم : شوفێری تەکسی نازانێت کەسەکە بۆ شوێنی خراپ دەچێت ، دوای دابەزین دەزانێت بۆ شوێنی خراپ چوو ، ئەوە ھیچ تاوانی لەسەر نییە ، پارەشی حەڕام نییە ، چونکە ئەسل وایە پیشەی شوفێری حەڵاڵە ، وە ئەصل وایە نابێت بە قولی لە خەلک بپرسی بۆ شوێنی خراپ دەڕۆی یان باش .

حالەتی سێیەم : شوفێری تەکسی نازانێت کەسەکە بۆ شوێنی خراپ دەچێت ، پێش دابەزین یان لەناوەڕاستی ڕێگا دەزانێت بۆ شوێنی خراپ دەچێت یان بەزۆری گومانی بۆ ئەوە دەچێت بۆ شوێنی خراپ دەچێت ، لەم حالەتە دەبێت خۆی ڕزگار بکات ئەم کەسە نەگەیەنێتە شوێنی خراپ ، وە دەبێت ئامۆژگاری بکات بە پێی توانا و بەجوانترین شێوە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Www.ferdaws.net

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام