پرسیار : ئایا دروستە کافر بانگ بدات ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن بانگدەر دەبێت ئەم سێ مەرجەی تێدا بێت :
(١) موسلمان بێت .
(٢) عاقل بێت .
(٣) نێر بێت .
ھەموو زانایان یەک دەنگن دەبێت بانگدەر موسلمان بێت .
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بانگ دروست نییە ئیلا دەبێت کەسەکە موسلمان بێت و عاقل بێت و نێر بێت ، سەبارەت بە کافر و شێت بانگیان دروست نییە ، چونکە ئەھلی عیبادات نیین ، نابێت پشت بە بانگی ئافرەت ببەستیت ، چونکە لەوانە نییە بانگ بدات بۆ پیاو یان لە مزگەوت ، ..... نەمان زانیووە خیلاف ھەبێت . )) المغنی ج١ لاپەڕە ٢٤٩ .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net