پرسیار : حوکمی گوتنی بسم اللە لەحەمام بۆ دەست نوێژ گرتن ؟
وەڵام : زانایان دەڵێن ئەگەر شوێن دەست نوێژ داخلی حەمام بێت و وە شوێن حاجەت کردنیش بێت ، ئەوە باش نییە زیکری خوا بکرێت بە زمان ، ھەندێک زانا بۆ ئەوە چوون بە دڵ بسم اللە دەگوترێ ، وە ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە جوون بەزمان بسم اللە دەگوترێ ئەو کات مەکروھ نییە .
عبدالعزيز بن عبدالله بن باز رەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ھیچی تێدا نییە دەست نوێژ بگریت لە حەمام ئەگەر پێویستی کرد ، وە بسم اللە دەڵێیت سەرەتای دەست نوێژ ، دەڵێیت : بسم اللە ، چونکە بسم اللە واجبە لای ھەندێک ئەھلی علم ، وە تەئکید لێکراوە لای زۆربەی زانایان ، بسم اللە دەڵێی و کەراھەت لادەچێت ، چونکە کەراھەت لادەچێت کاتی پێویستی بۆ بسم اللە ، مرۆڤ فەرمانی پێکراوە بە گوتنی بسم اللە سەرەتای دەست نوێژ ، بسم اللە دەڵێت و دەست نوێژ تەواو دەکات . )) مجموع فتاوى العلامة عبدالعزيز بن باز رحمه الله، ج١٠ لاپەڕە ٢٨ .
زانایان اللجنە الدائمە دەڵێن : (( باش نییە زیکری خوا بکەیی داخی حەمام و ئەو شوێنەی حاجەتی خۆتی تێدا دەکەیت ، وەک بە پاک دانانی ناوی خوا و ڕێز بۆی ، بەڵام دروستە سەرەتای دەست نوێژ بسم اللە بڵێیت ، چونکە واجبە ئەگەر لەبیرت بێت لەسەر وتەی ھەندێک زانا . )) فتاوى اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء، ج٥ لاپەڕە ٢٣١ .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئەگەر مرۆڤ دەست نوێژ بگرێت لە شوێنێک نەکرێت بسم اللە بڵێت وەک ئاو دەست چۆن بسم اللە دەڵێت ؟
دەڵێین : بسم اللە دەڵێت بە دڵ ، ھەروەک ئیمام ئەحمەد دەقی ھەیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت سەبارەت بەو کەسەی گوێ لە بانگ دەبێ لە ئاودەستە ، میز دەکات یان پیسایی ، دەڵێت : وەڵامی بانگ دەداتەوە بە دڵ ، ناوی خوا ناھێنێت بەزمان لەم حالەتە ، ئێمە پێی دەڵێین : ناوی خوا بھێنە بەدڵ و دەست نوێژ بگرە . )) فتح ذي الجلال والإكرام ج١ لاپەڕە ٣٣١ - ٣٣٢ .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بسم اللە گوتن لە شوێنی حاجەت کردن و شوێنی تری وەک ئەمە ھیچی تێدا نییە ، چونکە زۆربەی شوێنی حاجەت کردنەکان پاکن ، چونکە ئاو پیسایی دەبات و نایھێلێت ، ئەگەر بسم اللە بڵێت بە دڵ بێ ئەوەی بەزمان بڵێت ئەمە باشە . )) فتاوی نور علی الدرب .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Www.ferdaws.net